ئاره‌زوو كردنی خواردنی سوێر و تیژ و ترش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه
وێستگە ستایل-
جه‌سته چه‌ندین ئاماژه ئاڕاسته ده‌كات و مرۆڤ ئاگادار ده‌كاته‌وه له چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی له‌وانه‌ش، وشكبوونه‌وه‌ی پێست و ئاره‌زووكردنی خواردنی سوێر و ترش و شكانی نینۆكه‌كان، و چه‌ندین حاڵه‌تی دیكه له‌م بابه‌ته‌وه ده‌توانیت زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر چه‌ند نیشانه‌یه‌ك بزانیت كه جه‌سته‌ت له‌ڕێیانه‌وه ئاگادارت ده‌كاته‌وه.
1- وشكبوونه‌وه‌ی پێست:
جگه له‌وه‌ی به‌كارنه‌هێنانی كرێمی شێداركه‌ره‌وه‌ی پێست هۆكاره بۆ ئه‌م حاڵه‌ته هاوكات كه‌می ڤیتامین E له له‌شدا ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه و چرچ بوونی پێست و تێكچوونی ئاستی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش و لاوازی توانای یاده‌وه‌ری و لاواز بوونی چاو، له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆر پێویسته ڕۆنی ڕوه‌كی بۆ ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كان به‌كاربهێنرێت و ماسی زۆر بخورێت.
2- لاواز بوونی نینۆكه‌كان:
ئه‌گه‌ر نینۆكه‌كانت زوو ده‌شكێت ئه‌وه مانای وایه كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین B له له‌شتدا كه‌مه و ئه‌مه‌ش به‌رپرسه له ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه له‌سه‌ر پێست و تێكچوونی فرمانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و دڵ و شكانی نینۆكه‌كان، ئه‌م ڤیتامینه به ڕێژه‌یه‌كی باش له جگه‌ر و خومره و سه‌وزه‌دا هه‌یه.
3- خوێن به‌ربوونی پووك:
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێویست به سه‌ردانكردنی پزیشكی ددان ده‌كات له هه‌مان كاتدا پێویسته ئاماژه‌یه بۆ كه‌می ڤیتامین C له له‌شدا و پێویسته میوه مزره‌كان و قه‌یسی و گێلاس زۆر بخۆیت.
4- ئاره‌زوو كردنی خواردنی خوێ:
ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئاره‌زووی زۆر خواردنی خوێ ده‌كات دووگیان نه‌بێت و بێزوو به خوێوه نه‌كات ئه‌وه ئه‌م حاڵه‌ته ئاماژه‌یه بۆ هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میز و پێویسته زوو بچیت پشكنین بكه‌یت:
5- ئاره‌زوو كردنی خواردنی شیرین:
ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه له‌سه‌ر زۆر خواردنی شیرینی ڕانه‌هاتبێت و له پڕێكدا ئاره‌زووی شیرینی بكات ئه‌وه مانای وایه جه‌سته و ده‌رونی ماندووه و پێویستی به پشودان هه‌یه.
6-ئاره‌زووكردنی خواردنی ترش:
ئه‌مه ئاماژه‌یه له جگه‌ره‌وه نێردراوه و مانای وایه پێویسته هێلكه و قه‌رنابیت و فاسۆلیا و سیر و پیاز و به‌هاراتی ده‌ریای بخۆیت.
7-ئاره‌زوو كردنی خواردنی تاڵ:
هه‌ركاتێك گه‌ده پڕ بێت و كه‌سه‌كه گرفتی قه‌بزی هه‌بێت له‌شی داوای خواردنی تاڵ ده‌كات و له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویست به سه‌ردانكردنی پزیشك ده‌كات.
AM:11:32:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 10319
جار خوێنراوه‌ته‌وه