هەشت ڕەفتار ئارەزووی سێکسی کەمدەکاتەوە
وێستگە ستایل-
ئارەزووی سێکسی بنەمای سەرەکی پەیوەندی نێوان هاوسەرگیریە، بەبێ پەیوەندی سێکسی هاوسەرگیری تەواو نابێت.
بەشێکی زۆری پسپۆڕانی زانستی دەروونزانی و خێزانی، جەخت لەوەدەکەنەوە کە پەیوەندی هاوسەرگیری کاریگەری لەسەر لایەنی دەروونی و جەستەی و کۆمەڵایەتی هەیە، هەر بۆیە بوونی هەر کێشەیەک لەم بنەمایانە کاریگەری لەسەر ئارەزووی سێکسی دادەنێت.
بەپێی ماڵپەڕی "hayatouki" ئەو ڕەفتارانەی کار لە پەیوەندی و ئارەزووی سێکسی دەکەن بریتین لەمانە:
بەهەموو شێوەیەک هەوڵمەدە باس لە ناشرینی و عەیبەکانی ڕوخسارت یان لەشت بکەیت لەگەڵ هاوسەرەکەت، چونکە ئەو تۆی قبوڵە و باسکردنی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی سێکسی.
هەوڵبدە هاوسەرەکەت دوور بخەیتەوە لە خوادنی زۆر چەور، وەک خواردنە سورەوەکراوەکان و دەسکردەکان، چونکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی سێکسی.
ڕێگە بەخواردنی بڕێکی زۆری پسکویت مەدە، چونکە ڕێژەی شەکری خوێن بەرزدەکاتەوە، کێش زیاد دەکات و هۆڕمۆنی "ئیسترۆجین" زیاد دەکات و بەپێچەوانەوە هۆڕمۆنی "تستوستیرون" کەم دەکاتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ لەناوبردنی ئارەزووی سێکسی.
خواردنی شیرینی و خواردنەوەی غازی، هۆکارە بۆ بەرزکردنەوەی کلوکۆزی خوێن و تێکدانی یەکسانی هۆڕمۆنی "ئەنسۆلین" و کەمکردنەوەی هۆڕمۆنی "تستوستیرون"، ئەمەش ئارەزووی خواردنی بەیانیان تێکدەدات و ئارەزووی سێکسی کەمدەکاتەوە.
پێویستە ڕێگە نەدەیت هاوسەرەکەت کەمتر لە 5 کاتژمێر لە شەودا بخەوێت، چونکە زیان بە هۆڕمۆنی "تستوستیرون" دەگەیەنێت کەم خەوی، سەرئەنجام زیانی بۆ ئارەزووی سێکسی هەیە.
تووشبوون بە نەخۆشیەکانی ئێسک و ماسولکەکان، دەبێتە هۆی لاوازی ئارەزووی سێکسی.
ڕەفتارکردن بە توڕەی و دوورکەوتنەوە لە لێبوردن و گفتوگۆی زۆر و ناکۆکی، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی سێکسی.
ڕێکردن و ڕاکردنی زیاد لە پێویست، زیان بە هۆڕمۆنی " تستوستیرون" دەگەیەنێت، ئەمەش هۆکارە بۆ زیان گەیاندن بە ئارەزووی سێکسی.
AM:11:20:17/11/2018
ئهم بابهته 7627
جار خوێنراوهتهوه