باشترین كاته بۆ سه‌رخه‌و شكاندن
وێستگە ستایل-
نوستن بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك كه پێی ده‌وترێت سه‌رخه‌و شكاندن به ڕێگه‌یه‌كی زۆر باش داده‌نرێت بۆ چالاككردنه‌وه‌ی له‌ش له ماوه‌ی ڕۆژدا به‌ڵام ئایا باشترین كات بۆ نوستن و سه‌رخه‌و شكاندن ده‌بێت چه‌ند بێت؟
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ باشترین كاتی بۆ سه‌رخه‌و شكاندن دیاری كردوه و پێویسته له 25 خوله‌ك زیاتر نه‌بێت و هه‌تا ماوه‌كه كه‌متر بێت ئه‌وه كاریگه‌ری باشتر ده‌بێت.
مایكل ئیدواردس پسپۆڕ و شاره‌زا له بواری نوستن ده‌ڵێت" سه‌رخه‌و شكاندن ئه‌گه‌ر زیاتر بێت ئه‌وه كه‌سی نوستوو ده‌چێته قۆناغی دووه‌می نوستنه‌وه كه تیایدا چاوه‌كان به شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌جوڵێن و ئه‌مه قۆناغێكی قوڵی نوستنه وئه‌گه‌ر له ناوه‌ڕاستی ئه‌م خه‌وه‌دا خه‌به‌رت ببێته‌وه ئه‌وه هه‌ست به ماندوێتی زۆر ده‌كه‌یت له جیاتی ئارام بوونه‌وه‌ی له‌شت و ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی كه‌متر له 25 خوله‌ك بخه‌ویت ئه‌وه باشتر وایه كاتژمێر و نیوێك بخه‌ویت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی قۆناغه‌كانی نوستن ته‌واو بكه‌یت و كاتێك خه‌به‌رت ببێته‌وه هه‌ست به ماندوێتی نه‌كه‌یت"
باشترین كات و شێوه‌ی نوستن ئه‌وه‌یه كه كوپێك قاوه بخۆیته‌وه و دواتر بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بخه‌ویت و له‌و ماوه‌یه‌دا كافاین كاری خۆی ده‌كات و زوو خه‌به‌رت ده‌كاته‌وه.
AM:10:14:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 770
جار خوێنراوه‌ته‌وه