‌بۆ خانمان.. بەبێ ئازار موی لەشت لابەرە

وێستگە ستایل-


لابردنی مو یەکێکە لەکارەکانی خانمان و هەندێکجار کێشەیان بۆ دروست دەبێت بەهۆی جۆری ئەو ئامێرە یان کەلوپەلەی بەکاریدەهێنن، کە ڕەنگە تووشی ئازار یان سوربوونەوە یان ڕەشبوونەوەی پێستیان بکات.

بەشێویەکی گشتی بەکارهێنانی گوێزان هۆکارێکە بۆ ڕەشبوونەوە، زووتر خێراتر مووەکە دێنێتەوە، هەر بۆیە بەشێکی زۆری خانمان پەنا بۆ ئەو ئامێرانە دەبن کە لە بنەوە هەڵیدەکێشێت، بەڵام ئازارێکی زۆر دەچێژن، بێگومان هەندێک ڕێگاچارە هەیە ئەگەر بەکاریبهێنیت سوودی دەبێت، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری مو لابردن.

1-پێش هەموو کارێک هەرگیز لەکاتی سوڕی مانگانەدا مو لامەبە، چونکە ئازارەکەی دەبێتە دوو هێندە لەشت ناسک دەبێتەوە.

2-دەکرێت دەرمان یان کرێمی پزیشکی تایبەت بە سڕکردنی پێست بەکاربهێنیت، کە لە دەرمان خانەکان دەستدەکەوێت و پێش 10 خولەک لە لابردنی مووەکە دەیدەیت لە پێستەکە.

3-ڕەنگە هەموو کات بەدەستهێنانی سڕکەڕ گران بێت، دەکرێت لەبری ئەوە سەهۆڵ بەکاربهێنیت بۆ پێستەکەت پێش مو لابردن تا سڕ دەبێت و کەمێک لە ئازارەکەی دەبات.

4-مووەکات لامەبە تا درێژیەکەی دەگاتە 6 سم بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانیت ڕایبکێشیت و زووتر و خێرا پێکەوە لێیان بکەیتەوە، کاتێکی دیاریکراو و ماوەی دیاریکراو دابنێ بۆ لابردنی مو.

5-ئەو ڕۆژەی بڕیاڕ دەدەیت مو لابەیت قاوە و ئەو خواردنەوانە مەخۆرەوە کافاینیان تێدایە، چونکە پێستەکەت هەستیارتر دەکات.

6-دەکرێت کوپێک ئاردی گەنمەشامی هاڕڕاو لەگەڵ سێ کوپ ئاوی گەرم تێکەڵ بکەیت، پاشان لە شوشەدا هەڵیبگرە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، دواتر پێش لابردنی مووەکە بەکاریبهێنە و بیپرژێنە بەسەر پێستەکەدا و چاوەڕێکە تا وشک دەبێتەوە، دەکرێت دووبارە دوایی وشکبوونەوە بەکاریبهێنیتەوە بۆ ئەوەی تەواو ئازارەکە کەم بکاتەوە.

7-خەمیرە و هەنگوین و ئاوی گوڵ و چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستی لەشت پێش مو لابردن تا وشک دەبێتەوە.


PM:02:36:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2401 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل