‌ئەو نیشانانەی دەریدەخەن پیاوێك بەڕاستی خۆشیدەوێیت

وێستگە ستایل-

کۆمەڵێك نیشانە هەن کە دەریدەخەن پیاوێك بەڕاستی خۆشی دەوێیت و هەرچەندە دانی پێدا نەنێت و ڕاستییەکان نەڵێت لە کەسایەتی و مامەڵەکردنییەوە ئەوە دەردەکەوێت.

ماڵپەڕی ئەلجەمیلە ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە دیارترینی ئەو نیشانانە کردووە کە خۆشەویستی پیاوان دەردەخەن بەم جۆرە:

-. غیرەت لێدەکات و گرنگی بە هەموو وردەکارییەکانی ژیانت دەدات.

- گوێت بۆ دەگرێت و بە دڵێكی کراوەوە قسەکانت وەردەگرێت و لەسەر هەموو بابەتێك خۆی زیز ناکات.

- گرنگی بە لایەنە نەرێنییەکانی کەسایەتیت و ژیانت نادات و بەردەوام هەوڵدەدات جوانی لە ناخ و کەسایەتی تۆ بدۆزێتەوە و خۆشی بوێت.

- لەگەڵ کاتدا زیاتر خۆشی دەوێیت و هەستەکانی بۆ تۆ کەمناکات.

- متمانەی پێتە و لە هەمان کاتدا ئاگادارت دەبێت و پشتگوێت ناخات


PM:02:32:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 931 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل