‌باشترین ماوه‌یه‌ له‌ نێوان دووجار دووگیان بوون

وێستگە ستایل-

به‌شێك له‌ خانمان پرسیاری ئه‌وه‌یان لا دروست ده‌بێت كه‌ی‌ گونجاوترین كاته‌ بۆ نێوان سكپڕیه‌ك بۆ دانه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌ندروستی دایك و كۆرپه‌ بێ كێشه‌ بێت و هه‌ردوكیان سه‌لامه‌ت بن،  له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ڕێی ڕاپۆرتێكی نوێوه‌ گونجاوترین ماوه‌ی‌ دیاری كردوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌نێوان دووگیانی یه‌كه‌م و دوه‌مدا هه‌بێت به‌ جۆرێك پێویسته‌ له‌ 18 مانگ كه‌متر نه‌بێت و له‌ 2 ساڵ زیاتر نه‌بێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ش كه‌ له‌ زانكۆی هارڤارد و كۆلۆمبیا بۆ ته‌ندروستی گشتی بڵاویان كردۆته‌وه‌ تیادا هاتوه‌ پێویسته‌ خانمان یه‌ك ساڵ بوه‌ستن له‌دوای سكپڕیه‌ك و ته‌ندروست وایه‌ ماوه‌كه‌ له‌ دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت بۆ دووگیانی بۆ جاری دووه‌م و ئه‌گه‌ر ماوه‌كه‌ له‌ یه‌ك ساڵ كه‌متر بێت ئه‌وه‌ زیان به‌ دایك و كۆرپه‌ ده‌گات.

كورتی ماوه‌ی‌ نێوان دوو دوگیانی واده‌كات منداڵ زوتر له‌كاتی سروشتی خۆی له‌دایك ببێت به‌تایبه‌ت ئه‌و خانمانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان كه‌مه‌ و ئه‌گه‌ری مردنی دایك به‌ڕێه‌ی‌ %1 زیاد ده‌كات و منداڵبوونی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بێ پشوو جه‌سته‌ی‌ دایك ماندو ده‌كات و كۆرپه‌ی‌ یه‌كه‌میش وه‌ك پێویست له‌ لایه‌ن دایك و باوكه‌وه‌ گرنگی پێ نادرێت و بێ به‌ش ده‌بێت.


AM:10:36:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2246 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل