‌ بۆ خانمان.. هەندێک ڕەفتار پێش پەیوەندی سێکسی ئەنجام مەدە

وێستگە ستایل-



پەیوەندی خۆشەویستی و سێکسی گرنگترین بنەمایە لەنێو هاوسەرگیریدا و پێویستە بزانیت چۆن ڕەفتار دەکەیت بۆ ئەوەی لەو پەیوەندیەدا سەرکەوتووبیت.

چۆن ئامادەدەبیت بۆ دەربڕینی خۆشەویستی؟
باس لە خالێکی گرنگ دەکەین و زۆر پێویستە بزانیت چۆن خۆت ئامادەدەکەیت بۆ دەربڕینی خۆشەویستی و بەواتا خۆشەویستیەک بۆ دروستبوونی پەیوەندی سێکسی، چونکە تەنها پەیوەندی سێکسی بەس نیە بۆ بەدەستهێنانی دڵی هاوسەرەکەت و زیادبوونی خۆشەویستی نێوانتان، ڕەنگە ئەمە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردابێت.

خانمان پێش پەیوەندی سێکسی پێویستە و زۆر گرنگە بایەخ بە بۆنی خۆیان و جلوبەرگیان بدەن بۆ ڕاکێشانی سەرنجی هاوسەرەکانیان واتە بەتەواوی هەنگاوەکانی یەکەم ببڕن و ئامادەبن بۆ ڕاهێنانی  و دەربڕینی هەست و خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەتان، چونکە ئەنجامدانی هەریەكێک لەو ڕەفتارانە دەبێتە هۆی دڵخۆشکردنی هاوسەرەکەت.

توێژینەوە زانستیەکان و کۆمەڵایەتیەکان هۆشداری دەدەن بۆ خانمان پێش ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی ئاگاداری ئەم هەڵانە بەو ئەنجامی مەدە..

گفتوگۆی زۆر لەگەڵ هاوسەرەکەت لەسەر بابەتی ناپێویست، چونکە لەو کاتەدا هاوسەرەکەتی پێویستی بەوەیە لە کێشە و گرفتەکان دووربکەوێتەوە، هەوڵبدە گرنگی بە خۆشەویستی نێوانتان و بابەتێک بدە کە هاوسەرەکەت دڵخۆش دەکات و دووربکەوەرەوە لەزۆر قسەکردن.

دووربکەوەرەوە لە خواردنی تون و تیژ، چونکە توێژینەوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە کە دەبێتە هۆی ناخۆشبوونی بۆنی ئەندامی زاوزێ و لەهەمانکاتدا تووشی هەڵئاوسان و هەندێک حاڵەتی ناخۆشت دەکات.

پێش پەیوەندی خۆشەویستی و سێکسی هەوڵبدە بەهەموو جۆرێک دوورکەوەرەوە لە خواردن، چونکە هەستەکانت دەشوێنێت و هاوسەرەکەشت واهەست دەکات کە تۆ توانا و تاقەتی ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسیت نیە.

هەرگیز باسی ناڕێکی و عەیبی خۆت مەکە، هەوڵبدە متمانەت بەخۆت هەبێت خۆت مەبەرە هۆکارێک بۆ ناشرین کردنی خۆت، چونکە هاوسەرەکەت تۆی خۆشدەوێت و سەیری لایەنی ئیجابی تۆ دەکات.

دڵەڕاوکێ و دوودڵی وبیرکردنەوەی زۆر کاریگەری تەواوی لەسەر باری دەروونی هەیە و لەئەنجامدا تەندروستی لەشت تێکدەچێت و توانای پەیوەندی سێکسیت نامێنێت، هەر بۆیە هەوڵبدە پێش پەیوەندی سێکسی باری دەروونی خۆت هێور بکەیتەوە.


PM:02:45:20/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 7806 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل