شەربەتێك بۆ دابەزاندنی كێشی زیادە
وێستگە ستایل-
باشترین ڕێگا بۆ دابەزاندنی كێشی زیادە وەرزشكردن و كەمكردنەوەی خۆراكە چەورەكانە كەبڕێكی زۆر كالۆری بەجەستە دەبەخشن، هاوكات دەتوانن پشت بەم شەربەتە سروشتیەش ببەستن بۆ دابەزاندنی كێشی زیادە.
پێویستیەكان بۆ دروستكردنی ئەم شەربەتە:
1-یەك چەپك كەرەوز كە جوان شۆرابێتەوە.
2- دە پارچە سیر.
3-چارەكە كوپێك ئاوی لیمۆ.
ڕێگای ئامادەكردنی ئەم گیراوەیە:
هەموو ئەم پێكهاتانە لەگەڵ سێ پەرداخ ئاو تێكەڵاو دەكرێت و دەخرێتە ناو دەفرێكەوە بۆ ماوەی چەند خولەكێك بەهێواشی دەكوڵێنرێت دواتر دادەنرێت تا سارد دەبێتەوە، وپێویستە بكرێتە ناو دەفرێكی شوشەوە و شەوێك دابنرێت لەناو سەلاجەدا،بۆ ڕۆژی داهاتوو ئەم تێكەڵەیە بپاڵێورێت و ڕۆژانە كوپێك پێش خواردنی نانی نیوەڕۆ بخورێتەوە، بەهیچ شێوەیەك نابێت ئەم گیراوەیە لەسەر گەدەی خاڵی بخورێتەوە لەلایەن ئەو كەسانەی كێشەی گەدەیان هەیە و گەدەیان بریندارە یان گەدەیان هەستیارە.
ئەم گیراوەیە بەسودە بۆ دابەزاندنی كێشی زیادە و تواندنەوەی چەوری زیادەی جەستە و كردنە دەرەوەی ژەهری كۆبوەوەی ناو جەستە .
PM:02:11:20/10/2018
ئهم بابهته 1923
جار خوێنراوهتهوه