ئەم هەڵانەی پیاوان ژیانی هاوسەرگیری تێكدەدەن
وێستگە ستایل-
1-كاتێك پیاو هەوڵبدات ڕای خۆی بسەپێنێت بەسەر ئەندامانی خێزانەكەیدا و
هیچ نرخێك بۆ ڕای ئەندامانی خێزانەكەی دانەنێت ئەمە دەبێتە هۆی دروستكردنی
كێشە.
2-هەندێك پیاو بڕوای وایە ئەگەر خۆشەویستی بۆ خێزانەكەی دەرببڕێت ئەوە
نیشانەی لاوازیەتی ،بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە بۆچونێكی هەڵەیە و پێویستە پیاو
خۆشەویستی بۆ خێزانەكەی دەرببڕێت بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوانیان هەموو كات
بەهێزبێت .
3-زۆر لەخۆ ڕازی بونی پیاو دەبێتە هۆی ئەوەی ئافرەت هەست بەكەمی بكات و
بۆ ئەوەش پێویستە هاوسەرەكان وەك دوو هاوڕێ و هاوژیان مامەڵە لەگەڵ یەك
بكەن .
4-هەندێك كات بەهۆی سەرقاڵی كاركردنەوە هاوسەرەكان ناتوانن زۆر
بەیەكەوە وەك پێویست كات بەسەر بەرن ئەمە خانمان بێزار دەكات ،بۆ ئەوەش
پێویستە پیاو ئەوە لەبیر نەكات هاوسەرەكەشی پێویستی پێیەتی .
PM:12:47:18/10/2018
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه