‌به‌وێنه‌... له‌هێڵی نێوان ده‌سته‌كانته‌وه‌ چه‌ند نهێنیه‌كی گرنگ له‌سه‌ر ژیانت بزانه‌

وێستگە ستایل-

كه‌س نیه‌ له‌ ئێمه‌ ئاره‌زووی ئه‌وه‌ نه‌كات داهاتوی ڕوون بۆخۆی نه‌كات، له‌ڕێی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ سادده‌یه‌وه‌ ده‌توانیت چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ده‌سته‌كانی خۆته‌وه‌ بزانیت، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ ڕێژه‌ییه‌ و مه‌رج نیه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ڕاست بێت.

1- ئه‌گه‌ر هێڵی هه‌ردوو ده‌سته‌كه‌ت وه‌ك یه‌ك بێت و له‌ یه‌ك ئاستدا بێت:
ئه‌گه‌ر هێڵی ده‌ستی تۆ به‌م جۆریه‌ ئه‌وه‌ مانای وایه‌ كه‌سێكی هه‌ستیاریت و دڵت زۆر ناسكه‌ و ناپاكی هاوسه‌ره‌كه‌ت قبوڵ ناكه‌یت و زۆر ناسكیت و به‌رگه‌ی‌ خه‌م و هه‌واڵی خۆش ناگریت جگه‌ له‌وه‌ش ئاره‌زووی گۆڕانی كتوپڕی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ناكه‌یت و له‌ ژیانی تایبه‌تی خۆشتدا هیچ كێشه‌ت نییه‌ و هه‌ر چۆنێك بێت توانای تێگه‌یشتنت هه‌یه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت چونكه‌ تۆ كه‌سێكیت زۆر زوو له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت حاڵی ده‌بیت.
اسرار حياتك العاطفية وعلاقتك الزوجية يكشفها لك هذا الخط في يديك

2- ئه‌گه‌ر هێڵی ده‌ستی ڕاستت به‌رزتره‌ له‌ هێڵی ده‌ستی چه‌پت:
ئه‌گه‌ر هێڵی ده‌ستت به‌م جۆره‌یه‌ ئه‌وه‌ مانای وایه‌ تۆ ئافره‌تێكی ئازادیت و زۆر گوێ به‌و كۆت و به‌ندانه‌ ناده‌یت كه‌ كۆمه‌ڵگا بۆتی داناوه‌ و ئه‌وه‌ی‌ پێت گونجاو بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌یت و له‌ژیانی هاوبه‌شتدا زۆر ڕێزی هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌گریت ئه‌وه‌ی‌ بۆتۆ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كارێك ئه‌نجام بده‌یت كه‌ هه‌ردوكتان به‌خته‌وه‌ر بكات.
اسرار حياتك العاطفية وعلاقتك الزوجية يكشفها لك هذا الخط في يديك

3-ئه‌گه‌ر هێڵی ده‌ستی ڕاستت نزمتر بێت له‌ هێڵی ده‌ستی چه‌پت:
تۆ كه‌سێكی زۆر به‌ گوڕ و تینیت و له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا زوو توڕه‌ ده‌بیت، چونكه‌ ئاره‌زووی ڕۆتین ناكه‌یت له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانتدا ، په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رده‌وام وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ یه‌كه‌م ڕۆژ هاوسه‌رگیریتان كردبێت .

اسرار حياتك العاطفية وعلاقتك الزوجية يكشفها لك هذا الخط في يديك


AM:10:36:11/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 7999 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌