‌كاتی نوستن و توانای منداڵبوون په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌یه‌كه‌وه‌؟

وێستگە ستایل-

زاناكان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ ئه‌و خانمه‌ی‌ مه‌به‌ستیانه‌ دووگیان ببن و ده‌یانه‌وێت له‌ كاتی دروستكردنی خێزاندا گرفتیان بۆ دروست نه‌بێت ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ شه‌وانه‌ زوو بنون و كاتی نوستنیان به‌ سیسته‌م بكه‌ن.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێت كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ كاتی نوستن و توانای منداڵبونه‌وه‌ چونكه‌ ئاسان نه‌بووه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو بابه‌ته‌ به‌و ئاسانیه‌ دیاری بكرێت.

زاناكان له‌ زانكۆی واشنتن له‌ سانت لویس جۆرێك كاتژمێری زیره‌كیان دروست كردوه‌ كه‌ توانای ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ داتاكان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ ته‌واوه‌تی وه‌ربگرێت و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه‌  له‌نێوان كات و جۆری نوستن و ئه‌و كاته‌ی‌ ئافره‌ت پێویستی پێیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی‌ دووگیان ببێت.

ئیمیلی جونگایم كه‌ پزیشكی نه‌خۆشیه‌كانی ئافره‌تانه‌ ده‌ڵێت" زۆر كات زۆرێك له‌ ئێمه‌ بیر له‌وه‌ ناكه‌ینه‌وه‌ كه‌ نوستن بابه‌تێكی زۆر گرنگ بێت و پێمان وایه‌ كه‌ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌ گرنگه‌ی‌ ژیان به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ پێویستی نوستنی بۆ جه‌سته‌ی‌ ئافره‌ت و توانای دووگیان بوونی سه‌لماندوه‌ "

هاوكات كه‌مخه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی ده‌بێت به‌ زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك و نه‌خۆشی شه‌كره‌ و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌ی‌ خوێن"


AM:08:57:11/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1971 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌