فۆڵۆوه‌ره‌كانی یارجان له‌سه‌ر پۆستێك ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن
وێستگە ستایل-
یارجان وه‌ك كچه مۆدێلێك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام له ڕێی پۆستێكه‌وه باس له‌وه ده‌كات ئافره‌ته بێ ئامانجه‌كان كێن و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا.
ئه‌م خانمه له پۆسته‌كه‌یدا كه له واڵی عه‌تا شه‌مێرانی وه‌ریگرتوه ده‌ڵێت"لە ڕاستیدا ئافرەتانی کۆمەڵگای ئێمە بێجگە لەشووکردن لەژیانیاندا هیچ ئامانجێکی تریان نیە٫هەموو خەون وخولیایەکیان لە پێناوی گەیشتن بەپیاوێکدا کوورت ئەکەنەوەو کۆتایی بەئامانجەکانی تریان ئەهێنن!"
کچانی ئێمە هەمیشە لەبیری ئەم پرسیارانەدان .. کەی پەیوەندی خۆشەویستی ببەستم؟کەی شوو بکەم؟ کەی مناڵ درووست بکەم؟ کەی ٫کەی ٫کەی؟!بەداخەوە بەجۆرێک بێ هیوا کراون کە هیچ ئومێدێکیان بەتواناو سەلیقەی خۆشیان نەماوە٫هەمیشە وەک ڕۆبۆتێک تەماشای خۆیان ئەکەن! هیچ گرنگ نیە بەلایانەوە بخوێنێتەوە٫نایانەوێت خاوەنی کاری خۆیان و وداهاتی سەربەخۆی خۆیان بن٫نایانەوێ بگەڕێن و وەکو پیاوان گەشت بکەن! تەنها دووشتیان بەلاوە گرنگە .. تارای سپی و مناڵ !
ئافرەتانی کۆمەڵگای کوردی بەدەستی خۆیان خۆیان زەبوون ئەکەن٫بەدەستی خۆیان خەونەکانیان لەگۆڕ ئەنێن٫بەدەستی خۆیان زنجیری کۆیلەیی ئەخەنە گەردنیانەوە٫بەدەستی خۆیان ئاگر لەداهاتوویان بەرئەدەن! بەدڵنیاییەوە ئەگەر هەر ئافرەتێک بێجگە لەمناڵ خستنەوە هیچ خەون وئامانجێکی تری نەبو٫بێگومان پیاوەکەی وەکو کەنیزەک وکۆیلە لێی ئەروانێت!تکایە بەهۆش خۆتانا بێنەوەو تێبگەن کەئێوەش مرۆڤن نەک ناقیسول عەقڵ وخزمەتکارو وگۆشەگیری نێوان مەتبەخ و ژووری نووستنەکان
زۆرێك له‌و فۆڵۆوه‌ره‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنیتان له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته‌ی یارجان نوسیوه پرسیاری ئه‌وه‌یان لێكردوه خۆی ئامانجی چییه و چ كارێكی كردوه هه‌تا خه‌ڵك و مرۆڤایه‌تی سوودی لێ ببینن به‌ڵام وه‌ڵامی هیچ كام له كۆمێنته‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه.
AM:10:29:14/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 15087
جار خوێنراوه‌ته‌وه