‌سوودەكانی ماددەی زینك بۆ ته‌ندروستی

وێستگە ستایل-


ماددەی زینك  یەكێكە لەو ماددە گرنگانەی بەشداری زیندە چالاكییەكانی لەش دەكات و سوودێكی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە.

سوودەكانی  ئه‌م مادده‌یه‌:

- رێگرە لەتووشبوون بەشێرپەنجەی (سەر ، مل ،مەمك، پرۆستات).
- زۆر بەسوودە بۆ گەشەی منداڵ و تەندروستی پێست.
- زینك رۆلێكی گرنگی هەیە لەدروستكردنی ئەنسۆلین و پاراستن و گواستنەوەی.
- سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەكات و  كاری خانەكانی لەش و پرۆتینەكان و رێك دەخات.
- بەشدارە لەكاری هۆرمۆنی غودەی دەرەقی ،رۆڵی سەرەكی دەگێرێت بۆ چاك بوونەوەی برینی لەش. 
- ماددەی زینك یەكێكە لەماددە سەرەكیەكان لەكاتی سكپڕی و دروست بوونی كۆرپەلە و یارمەتی پیتاندن دەدات.

نیشانەكانی كەمبوونەوەی ماددەی زەنك لە لەشدا:

* تووشبوون بەسكچوون، لاوازی بەرگری و فەرمانەكانی دەمار.
* خەو زڕان، زۆر تووش بوون بەپەتاو ئەنفلۆنزا.
* نەمانی ئارەزووی خواردن.

ئەو خۆراكانەی سەرچاوەی ماددەی زەنكن بریتین لە (سپێناخ، تۆوی كولەكە، تۆوی شووتی، گوڵەبەرۆژە، گوێزی هیندی، گۆشتی سوور، مریشك).

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


AM:09:41:14/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 5835 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌