ده‌رمانێكی نوێ ڕێگری له قه‌ڵه‌وی ده‌كات
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س گرفتی زیادده‌ی كێش و قه‌ڵه‌ویان هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه نه‌توانن ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن و چه‌ندین جۆری خۆراك هه‌یه كه نابێت بیخۆن.
زاناكان جۆرێك ده‌رمانی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ڕێگر ده‌بێت له زیاد بوونی كێش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به هه‌ر بڕێك و هه‌ر جۆره خۆراكێك بخورێت.
گۆڤاری ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاشكرای كردوه كه زاناكان له‌زانكۆی "ییل" له ئه‌مه‌ریكا ده‌رمانی نوێیان له‌سه‌ر مشكی تاقیگه تاقی كردۆته‌وه له كاتێكدا جۆرێك بۆهێڵ به‌رپرسی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌وریه‌یه كه مرۆڤ ده‌یخوات یان ده‌یبات بۆ خوێن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ وه‌ك ووزه بۆ كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی به‌كاریبهێنێت یان له له‌شدا كۆده‌بێته‌وه وه‌ك چه‌وری زیادده‌ی له‌ش و ئه‌مه‌ش كێش زیاد ده‌كات به‌ڵام زاناكان ئه‌م جۆره ده‌رمانه‌یان دیاریكردوه كه ڕێگری له كۆكردنه‌وه‌ی چه‌وری زیادده ده‌كات له‌ناو له‌شدا.
له ئێستا ئه‌م ده‌رمانه له لایه‌ن سنه‌ته‌ری خۆراك و ده‌رمان له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕێگه پێدراوه و هه‌نگاوی داهاتوو ئه‌وه ده‌بێت كه چاودێری ئه‌و نه‌خۆشانه بكرێت كه ئه‌م ده‌رمانه به‌كارده‌هێنن.
AM:09:18:14/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 5031
جار خوێنراوه‌ته‌وه