‌بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ت به‌یانیان ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ بخۆره‌وه‌

وێستگە ستایل-


دیتۆكس جه‌سته‌ له‌ ژه‌هر و پێكهاته‌ زیان به‌خشه‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه‌ له‌ كاتێكدا به‌هۆی خواردنی خۆراك و ده‌رمانی خراپه‌وه‌ له‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤداژه‌هر كۆ ده‌بێته‌وه‌، ده‌توانیت جۆرێك خواردنه‌وه‌ی‌ سروشتی ئاماده‌ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌شت له‌ ژه‌هر و پێكهاته‌ نا ته‌ندروسته‌كان خاوێن ببێته‌وه‌.

- خواردنه‌وه‌ی‌ لیمۆ و نه‌عنا و زه‌نجه‌فیل:
بۆ دروستكردنی ئه‌م گیراوه‌یه‌ یه‌ك لیتر ئاوی خاوێن له‌گه‌ڵ چه‌ند پارچه‌یه‌ك لیمۆی فرێش و 10 گه‌ڵای نه‌عنا و چه‌ند پارچه‌یه‌ك له‌ زه‌نجه‌فیل تێكه‌ڵاوی یه‌كیان بكه‌ و بیخه‌ره‌ ناو سه‌لاجه‌ هه‌تا سارد ده‌بێت ڕۆژانه‌ دوو په‌رداخ له‌م گیراوه‌یه‌ بخۆره‌وه‌ پێش نانخواردنی به‌یانیان و دوو په‌رداخ پێش نوستن له‌ شه‌واندا.

مشروب الديتوكس الصباحي: خلطات تنظف جسمك من السموم

- خواردنه‌وه‌ی‌ شلیك و نه‌عنا:
یه‌ك لیتر ئاو له‌ پله‌ی‌ گه‌رمای ژووردا چه‌ند ده‌نكێك له‌ شیلكی فرێشی تێبكه‌ و دواتر 10 گه‌ڵای نه‌عنای بۆ زیاد بكه‌ و بیخه‌ره‌ ناو سه‌لاجه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ سارد بوو ده‌توانیت ڕۆژانه‌ چه‌ند په‌رداخێكی لێ بخۆیته‌وه‌.

مشروب الديتوكس الصباحي: خلطات تنظف جسمك من السموم

-خواردنه‌وه‌ی‌ خه‌یار و زه‌نجه‌بیل و لیمۆ:
یه‌ك لیتر ئاو چه‌ند پارچه‌یه‌ك له‌ لیمۆی فرێش و چه‌ند پارچه‌یه‌ك له‌ خه‌یار و چه‌ند پارچه‌یه‌ك زه‌نجه‌بیل تێكه‌ڵاو بكه‌.


PM:01:41:09/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 10328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌