‌بۆچی به‌ كه‌سی تووڕه‌ ده‌وترێت "پەرداخێک ئاوی سارد بخۆرەوە"

وێستگە ستایل-

زانایان و پزیشكان پێیانوایه‌ توره‌بون كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و كێـشه‌ دروست ده‌كات بـۆ هه‌ناسه‌كێشانی ئاسایی مرۆڤ ، باشترە بـۆ هـێور کـردنەوەی کەسەکە و هێمن کـردنەوە و ئاسایکردنەوەی خێرا لێدانی دڵ و سستمی هـەناسەدانی کەمێک ئاوی پێبدرێت تاکو ئارام دە بێتەوە ،ئەو کەسانە دەبێت كه‌متر تووره‌ بن تا ته‌ندروستیان پارێزراو سەلامەت بێت.

ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئاشكرای ده‌كات توره‌بون زیانی زۆر خراپی هه‌یه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤو كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر سیسته‌می هه‌ناسه‌دانی به ‌تایبه‌ت ئەو به‌ساڵاچوون.

هـه‌روه‌ها ده‌روونناسان له‌باره‌ی تووره‌بوونەوە ده‌ڵێن: " ترس و دڵه ‌راوكێ و شۆكی فیوزیۆلۆجیكی و په‌رۆشی نیگه‌تیڤانه‌ و توره‌بون،كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ".

س: به‌شی ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ


AM:10:35:09/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 10877 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌