‌پیاوان ئارەزووی چ ڕەفتارێکی خانمان دەکەن؟

وێستگە ستایل-


جۆر و کەسایەتی مرۆڤەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، کاتێک پیاوان و خانمانیش لەیەکدی نزیک دەبنەوە خۆشەویستی لەنێوانیاندا دروست دەبێت، بێگومان جگە لە لایەنی ڕۆحی هەندێک ڕەفتار و بنەمای تر وایان لێدەکات بەیەکەوە بیانبەستێتەوە و خۆشەویستی و سۆزی نێوانیان زیاتر بێت.

هەریەکە ئارەزووی کۆمەڵێک ڕەفتار و قسە دەکات لە ژیاندا، پیاوانیش بەبینینی هەندێک ڕەفتار لەلایەن هاوبەش و خۆشەویستی ژیانیانەوە، وادەکات زیاتر خۆشیان بوێن و سەرنجیان ڕابکێشێت.

1-قەناعەت یەکێکە لە ڕەفتارە گرنگەکان کە پێویستە لە خانماندا هەبێت، پیاوان ئاشقی ئەو خانمانەن کە بڕوا و قەناعەتیان بە ڕاستی ژیان هەیە و بە خۆشی و ناخۆشی و لەهەموو بارودۆخێکدا ئەو پیاوە قبوڵدەکەن.


2-خەرجی کەم و بە بڕی پێویست، ڕەفتارێکی زۆر باشە پێویستە لە هەموو کەسێکدا هەبێت، بوونی ئەم خاسیەتە لە خانماندا واتە بزانێت لە چ کاتێکدا خەرجی دەکات و چۆن ڕێکیاندەخات، هۆکارێکی ترە بۆ بەدەستهێنانی خۆشەویستی پیاوان، چونکە پیاوان خانمی دەست بڵاو و ڕەزیلیشیان خۆشناوێت.

علاقة حب

3-سۆز و میهرەبانی و ڕۆمانسی و خۆشەویستی جوانترین ڕەفتارە لە خانماندا و هۆکارێکە بۆ ڕاکێشانی دڵی پیاوان و بەخشینی خۆشەویستی.
العلاقة الحميمة

4-چالاک و زیندوو، پیاوان ئەو جۆرە خانمانەیان خۆشدەوێت کە چالاکن و هەوڵ بۆ ژیان دەدەن و پێدەکەنن و بەچالاکییە سەرنجڕاکێشەکانیان هەوڵدەدەن دڵخۆش بن و ژیان خۆشبکەن.
زوجان في المطعم


5-پیاوان ئەو خانمانەیان خۆشدوێت کە داهێنەرن لە کارەکانیاندا هەوڵدەدەن گۆڕانکاری بکەن لە هەموو بوارێکی ژیان و ماڵ و خێزاندا.
زوجان


6-جێی متمانە بێت و بتوانێت پشتی پێ ببەستێت و خێزانێکی سەرکەوتوو خۆشبەخت پێکبهێنن.
زوجان


7-غیرەکردن، بەڵام لە ئاستی خۆیدا، پیاوان ئارەزووی دەکەن، بەڵام غیرەی زیاد لە پێویست بە جۆرێک بگاتە ئاستی دڵپیسی هەڵەیە.

زوجان


PM:04:05:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 13652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل