تا چه‌ند ڕۆژ ئاساییه گۆشت له‌ناو به‌فرگردا هه‌ڵبگیرێت؟
وێستگە ستایل-
هه‌ڵگرتنی گۆشت له ئامێره‌كانی ساردكه‌ره‌وه و به‌فرگردا، به ته‌واو بونی ئه‌و كاته‌ش ئه‌و گۆشته بۆ خواردن ناشێت و پێویسته به‌كار نه‌هێنرێت.
پێویسته گۆشتی مریشك و قه‌ل ته‌نها یه‌ك بۆ دوو ڕۆژ له ساردكه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام له به‌فرگردا ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ ساڵێك هه‌ڵبگیرێت ,هه‌وره‌ها گۆشتی په‌له‌وه‌ره‌كانی وه‌ك قاز و مراوی نابێت له 6 مانگ زیاتر له به‌فرگردا دابنرێت.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵگرتنی گۆشتی ئاژه‌ڵ سور ده‌توانرێت 3 بۆ 5 ڕۆژ له ساردكه‌ره‌وه‌دا دابنرێت، به‌ڵام له به‌فرگردا ده‌توانرێت، هه‌شت بۆ 12 مانگ هه‌ڵبگیرێت، هه‌ڵگرتنی قیمه‌ش له ساردكه‌ره‌وه‌دا پێویسته له دوو ڕۆژ زیاتر نه‌بێت و له به‌فرگریشدا , له 3 مانگ زیاتر نه‌بێت.
ده‌رباره‌ی گۆشتی ماسی و خواردنه ده‌ریاییه جۆربه‌جۆره‌كان، پێویسته ماوه‌ی هه‌ڵگرتنیان له ساردكه‌ره‌وه‌دا له ڕۆژێك زیاتر نه‌بێت و له به‌فر گریشدا له چوار مانگ زیاتر نه‌بێت'
گۆشتی به‌ستوو دوای تواندنه‌وه ڕاسته‌وخۆ به‌كاربهێنرێت و جارێكی دیكه له‌ئامێره‌كانی ساردكه‌ره‌وه و به‌فرگردا هه‌ڵنه‌گیرێت.
لەشكر حمید
ئەندازیاری خۆراك
AM:11:01:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 23558
جار خوێنراوه‌ته‌وه