‌چۆن كەمخوێنی چارەسەر دەكەیت؟

وێستگە ستایل-


هەندێك جۆری كەمخوێنی بەهۆی ناتەواوی بۆماوەیی وەك سالاسیمیا یاخود نەخۆشی درێژخایەنی وەك پەككەوتنی گورچیلە دێنە ئارا، هۆكارێكی دیكەی كەمخوێنی بە تایبەت لە ئافرەتاندا، كەمی ئاسنە، یاخود خوێن رۆشتنی زۆر لەكاتی سوڕی مانگانەدا، هەروەها هۆكارێكی دیكە، كەمیی ڤیتامین ب 12 یان فۆلیك ئەسیدە.

لە چەند خاڵدا ئەو رێگایانە دەخەینە ڕوو كە بەر لە كەم خوێنی دەگرن:

- ئەو خۆراكانە بخۆ، كە ماددەی ئاسنیان زۆر تێدایە: وەك (سەوزە ڕەنگ سەوز و گەڵادارەكان، جگەر، گۆشتی سوری بێ چەوری، نیسك، پاقلەمەنییەكان).

- دوای نانخواردن، چاو و قاوە مەخۆرەوە.

- ئەو خواردنانەی ڤیتامین بی 12یان زۆرە، وەك ( جگەر، گورچیلە، ماسیی چەور، هێلكە، كەرە) با لە ژەمەكانتاندا بوونی هەبێت.

- خواردن و خواردنەوەی ئەو خۆراك و میوانەی ڤیتامیان سییان زۆرە، وەك لیمۆ، پرتەقاڵ، كێوی، قۆخ).

سپێناخ، كەلەرم، گوڵەبەڕۆژە، ترێ، مۆز، تەماتە، ئەمانە با بەردەوام لە ژەمەكانتاندا هەبێت، چونكە سەرچاوەیەكی باشی فۆلیك ئەسیدن.

ئا/ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:12:43:15/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 6005 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌