به‌وێنه...قوبادی درامای شه‌هره‌زاد له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ببینه
وێستگە ستایل-
درامای شه‌هره‌زاد یه‌كێكه له به‌هێزترین دراما ئێرانیه‌كان كه له ئێستادا له كه‌ناڵی كوردساته‌وه به زمانی كوردی په‌خش ده‌كرێت و بینه‌ێكی زۆری هه‌یه.
شه‌هره‌زاد درامایه‌كی مێژووی ڕۆمانسی سیاسیه به‌شێوه‌ی ئه‌ڵقه په‌خش ده‌كرێت و له چه‌ند به‌شێكدا كۆكراوه‌ته‌وه نوسه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه " حه‌سه‌ن فه‌تاح و نه‌غمی سه‌مه‌نی" یه و له ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن فه‌تاحیه و چیرۆكی ئه‌م درامایه باس له ساڵانی 1953 ده‌كات له‌و كاته‌دا سیستمی وڵاتی ئێران پاشای بووه.
له‌م درامایه‌دا چه‌ند ئه‌كته‌رێكی ناوداری ئێرانی به‌شداریان كردوه و ڕۆڵی سه‌ره‌كیان بینیوه و به جوانی ڕۆڵبینیان بینه‌ره‌كان پێیان سه‌رسام بوون، یه‌كێك له‌وانه شه‌هاب حوسێنی یه كه له‌م درامایه‌دا ڕۆڵی قوباد ده‌بینێت و عاشقێكی سه‌رشێتی شه‌هره‌زاده.
شه‌هاب جگه له‌كاری ئه‌كته‌ری ده‌رهێنانی بۆ چه‌ندین به‌رهه‌م كردوه، ئه‌م هونه‌رمه‌نده ته‌مه‌نی 44 ساڵه و ساڵی 1996 له‌گه‌ڵ خانمێك به‌ناوی په‌ریچیهر هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی دوو منداڵی كوڕن.
AM:11:57:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 17439
جار خوێنراوه‌ته‌وه