دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێك چاره‌سه‌ری شه‌كره ده‌كات و كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت
وێستگە ستایل-
ڕه‌وڕه‌وی زانستی پزیشكی له‌ئێستادا ئه‌وه‌نده پێشكه‌وتوه ڕۆژانه چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی نوێ ده‌كرێت و ده‌رمان و چاره‌سه‌ری نوێ بۆ نه‌خۆشیه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت.
چه‌ندین ساڵه زاناكان سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانن بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره و گرفتی قه‌ڵه‌وی و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه ئاشكرای كردوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی 2030 نه‌خۆشی شه‌كره له جیهاندا ببێته حه‌وته‌مین هۆكاری مردن له جیهاندا له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی زانست و زانیاری .
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێگه‌ی "هایل براكسیس" ڕاپۆرتێكی پزیشكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتوه زاناكان بۆیه‌كه‌مجار توانیویانه سه‌ركه‌وتوو بن له دروستكردنی جۆرێك ده‌رمانی كه توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری ناو خوێن ده‌دات و سروشتی ده‌كاته‌وه و له هه‌مان كاتدا كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت و ڕه‌نگه ئه‌مه ببێته چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ ملیۆنه‌ها مرۆڤ له جیهاندا .
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا 111 كه‌س وه‌ك خۆبه‌خش به‌ژداریان كردوه و له دوای به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه نوێیه ئاستی شه‌كری خوێنیان ئاسایی بۆته‌وه و جگه له‌وه‌ش ئاره‌زووی خواردنیان كه‌مبۆته‌وه ئه‌مه‌ش یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی درێژ خایه‌ن تۆماركردوه و ئه‌و كاته‌ی په‌نكریاس ناتوانێت ته‌ندروست كاربكات ئه‌وه ئه‌نسۆلینی پێویست ناڕژێته خوێنه‌وه ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری ناوخوێن و به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه ساڵی 2012 نزیكه‌ی 1.5 ملیۆن كه‌س له جیهاندا مردوون.
AM:11:06:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 11429
جار خوێنراوه‌ته‌وه