عه‌تر له قژت مه‌ده
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س به‌وشێوه‌یه ڕاهاتوون ئه‌و كاته‌ی عه‌تر بۆ بۆنخۆشكردنی خۆیان به‌كارده‌هێنن عه‌تر بده‌ن له قژیان بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆرتر بۆنه‌كه‌یان پێوه بمێنێته‌وه، به‌ڵام دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ڕه‌نگه بگه‌یته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی نابێت بۆن بده‌یت له قژت چونكه زیانی هه‌یه.
له‌ناو عه‌تردا كحول هه‌یه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه و قرتاندنی تاڵه‌كانی قژ و به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره عه‌ترانه‌ی كه كه‌متر كحول له پێكهاته‌یدا هه‌یه زیانه‌كانی كه‌متر ده‌بێت.
ده‌وترێت ئه‌گه‌ر عه‌تر له قژ بدرێت ئه‌وه ده‌بێته هۆی سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ به‌ڵام هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك نیه ڕاستی ئه‌م بابه‌ته بسه‌لمێنێت و زیاتر هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كان و چونه ته‌مه‌نه‌وه واده‌كات تاڵی سپی له‌قژدا ده‌ربكه‌وێت.
AM:10:22:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 3009
جار خوێنراوه‌ته‌وه