‌جۆره‌كانی ئازاری سه‌ر و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن

وێستگە ستایل-


سەرئێشە یەکێکە لەو ئازارانەی زۆر کەس پێوەی دەناڵێنێت، دەتوانرێت بە هەندێک جۆری خۆراک چارەسەری ئازاری سەرئێشە بکرێت.

سەرئێشە ئازارێکە لە هەندێک بەشی سەردا دروستدەبێت وەک " پێشی سەر، نزیکی چاوەکان، پشتە سەر" ئازارەکەی هەندێک جار زۆر توندە و هەندێک جار کەمترە، و ماوەی بەردەوامیشی دەگۆڕێت بە پێی هۆکاری دروست بوون و تەمەن و حاڵەتی جەستەیی و دەروونی کە بووەتە هۆی دروست بوونی سەرئێشەکە.

جۆرەکانی سەر ئێشە:

- سەرئێشەی شێرپەنجەی دەماغ: ئەم جۆرە سەرئێشەیە دڵتێکچوون و ڕشانەوەی لەگەڵدایە.

- سەرئێشە بە هۆی هەوکردنی بۆری هەوای لووت (جیوب).

- سەرئێشە لە پشتەسەر و مل بە هۆی بوونی رۆماتیزم.

- سەرئێشەی بەیانیان بە هۆی قەبزی.

- سەرئێشە لە پێشی سەردا بە هۆی هیلاکی یان خوێندن یان کارکردن تا چەند کاتژمێرێکی زۆر، یان زۆر سەیرکردنی تێلفیزیۆن.

- سەرئێشەی تەنیشتەسەر بە هۆی تێکچونی حاڵەتی دەرونیەوە، دوودڵی و زۆر بیرکردنەوەوە دروست دەبێت.

ڕێگاکانی چارەسەرکردنی سەرئێشە:

پێش بەکارهێنانی چارەسەر گەر بە دەرمان بێت یاخود سروشتی دەبێت هۆکاری سەرئێشەکە بزانرێت دواتر چارەسەر بکرێت.
- واز هێنان لە کەم خەوی و خواردنی خۆراکی تەندروست و ئەنجامدانی وەرزش و وازهێنان لە جگەرەکێشان، و زۆر بەکارنەهێنانی کۆمپیوتەر و مۆبایل بە بەردەوامی.
- زۆر خواردنەوەی ئاو و خواردنی میوە و سەوزە.
- زۆر خواردنی ماسی گەر هۆکاری سەرئێشەکە کەمی زینک بوو لە جەستەدا.
- سەهۆڵ یارمەتی کەمکردنەوەی ئازارەکە دەدات. سەهۆلەکە دەخرێتە نێو پارچەیەک قوماش و دەخرێتە سەر شوێنی ئازارەکە.
- هەڵکێشانی هەناسەیەکی قوڵ و داخستنی چاوەکان یاخود ئەنجامدانی یۆگا یان گوێگرتن لە میوزیک.
- سەرئێشەی دروست بوو بە هۆی هیلاکییەوە دەکرێت چارەسەربکرێت بە ئاوی گەرم لە ڕێگای خۆشتن بە ئاوی گەرم یان دەست و قاچ بخرێتە نێو ئاوی گەرم بۆ ١٥ چرکە.
- لە کاتی خۆشتن دا زەیتی بۆنداری بەیبوون بەکاربهێنرێت یاخود مەساجی پێبکرێت بۆ مل و پشت.
- خواردنەوەی شەربەتی لیمۆ چەند جارێك.


AM:09:38:24/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 46443 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌