5 نیشانه ئاماژهیه بۆ كهمبوونهوهی ئۆمیگا سێ له لهشدا
وێستگە ستایل-
چهوری ناتێری ئۆمیگا سێ یهكێكه چهوریه پێویستهكان بۆ تهواوی ئهندامهكانی جهسته و ئهو كاتهی ئهم پێكهاتهیه لهجهستهدا كهمبێت ئهم نیشانانه له جهستهدا دهردهكهوێت و باشتر وایه ئهوخۆراكانه بخۆیت كه ئۆمیگا سێ له پێكهاتهیدا ههیه.
1.ووشک بوونەوەی پێست: یەکێک لە پاڵنەرە گەورەکانی پێستی تەندروست بوونی ئۆمیگا سێیە کە بەشێوەیەکی سروشتی دروستکەری دیواری خانەکانێتی هەرچەنێک کەمبوونەوەی ئۆمیگا سێ زیاد بکات ووشکی پێستەکە زۆرتر دەبێت، هەربۆیە ئۆمیگا سێ یارمەتی مەوادی خۆراکی پێست دەدات و رەنگی جوان و درەوشاوە دەبەخشێتە پێست.
2.کاریگەری لەسەر قژ: ئۆمیگا سێ دەبێتە هۆی درەوشانەوەی قژ و و بە چەورییەکانی موو لە موخۆرکە و ووشک بوونەوە دەپارێزێت.
3.نینۆکە شکاوەکان: نینۆکە نەرمەکان و ئەو نینۆکانەی درزیان تی دەبێت یاخوود دەشکێن هۆکارەکەی کەمی چەوری ئۆمیگا سێیە ئەمەش بە خواردنی ماسی چەوریدار دەتوانیت لێی ڕزگار ببیت.
4.کەم خەویی: لە زانکۆی ئۆکسفوردا تویژینەوەیەکیان کردووە لەسەر ئەو کەسانەی کە بڕی پێویست چەوری ئۆمیگا سێ لە جەسنەیاندا هەیە، ئەوکەسانە خەوی قوڵ و ئارامیان هەیە ئەمەش وادەکات بەیانیان مێشک و تاقەتێکی باشیان هەبێت بە پێچەوانەوە کەمبوونەوەی تەرکیز (سەرنجدان) ئەگەر بڕی پێویست ئۆمیگا سێ لەجەستەدا نەبێت.
5.ماندوێتی: هەستکردن بە ماندوێتی دەکرێ هۆکاری تری هەبێت بەڵام شکی تیا نیە کەمبوونەوەی ئۆمیگا سێ هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ماندوێتی لەبەرامبەردا سفرەو خوانتان دەوڵەمەند بکەن بە خواردنی ماسی چەوریدار.
ڕاگەیاندنی_تەندروستی_سلێمانی
AM:11:20:21/06/2018
ئهم بابهته 12851
جار خوێنراوهتهوه