ڤیدیۆ: له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا په‌یوه‌ندیه‌ك ته‌ڤگه‌ر توشی شۆك ده‌كات
وێستگە ستایل-
له‌پرۆگرامی ڕاسته‌وخۆی "ڕای تۆ" له‌كه‌ناڵی Nrt كه‌سێك په‌یوه‌ندی ده‌كات و به‌و قسانه‌ی ده‌یكات خانمه ڕاگه‌یاندنكار ته‌ڤگه‌ر توشی شۆك ده‌كات.
ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌كات له ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ره‌وه‌یه و دوور له ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه به‌سه‌ر ته‌ڤگه‌ردا هه‌ڵده‌دات و به‌و هۆیه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی داده‌خرێته‌وه و ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه له پرۆگرامی ڕاسته‌وخۆدا له‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه به‌م خانمه‌وه بكرێت.
ته‌ڤگه‌ر له‌دایكبووی ساڵی 1992 ه و خوێندنی شه‌شی ئاماده‌ی ته‌واو كردوه له سلێمانی و یه‌كه‌م وێستگه‌ی ده‌ركه‌وتن و كاركردنی كه‌ناڵی Nrt بووه و ماوه‌ی 4 ساڵه وه‌ك پێشكه‌شكاری هه‌واڵه سیاسیه‌كان له‌م كه‌ناڵه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت جگه له كاری ڕاگه‌یاندن ئاره‌زووی كاری بزنس ده‌كات"
AM:09:21:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 92268
جار خوێنراوه‌ته‌وه