بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت زیره‌ك بێت له ماوه‌ی دووگیانی‌دا ئه‌م خۆراكه بخۆ
وێستگە ستایل-
زۆرن ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ئافره‌ت له ماوه‌ی دووگیانی‌دا ئه‌گه‌ر بیانخوات كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زیره‌كی منداڵه‌كه‌ی و هه‌موو دایكێكیش ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات منداڵه‌كه‌ی له داهاتودا كه‌سێكی زیره‌ك و بلیمه‌ت بێت .
هێلكه یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی زۆر باش پێكهاته‌ی "كۆلین" ی تیادایه و ئه‌و كاته‌ی ئافره‌ت له ماوه‌ی دووگیانی‌دا هێلكه بخوات ئه‌وه منداڵه‌كه‌ی توانای مێشكی باش ده‌بێت.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه له زانكۆی " Cornell " ئه‌نجامدراوه و تیایدا ئه‌وه هاتووه ئه‌و ئافره‌ته دووگیانه‌ی ڕۆژانه 930 گرام له كۆلین یان پێ بدرێت ئه‌وه ئاستی زیره‌كی منداڵه‌كه‌ی زۆر باش ده‌بێت به‌ڵام یه‌ك هێلكه و به‌تایبه‌ت زه‌ردێنه‌ی هێلكه بڕی 110 میلیگرام له‌م پێكهاته‌یه‌ی تیادایه.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك دایك وابكه‌یت منداڵه‌كه‌ت بلیمه‌ت و زیره‌ك بێت ئه‌وه پێویسته به سوود وه‌رگرتن له ڕێنمایی پزیشكه تایبه‌ته‌كه‌ت بۆت دیاری بكات كه ڕۆژانه ده‌توانیت چه‌ند هێلكه بخۆیت .
كۆلین له‌ناو گۆشتی "ماسی و گۆشتی سوور و گۆشتی مریشك و سه‌وزه و چه‌ره‌سدا هه‌یه.
PM:04:43:25/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 6722
جار خوێنراوهتهوه