‌هۆكار و چارەسەری هەوكردنی جومگەكان

وێستگە ستایل-

هەوكردنی جومگەكان بریتیە لەهەوكردنی یەكێك یان زیاتر لەجومگەیەكی جەستە و بەوە ناسراوە كە ئازارێكی زۆری لەگەڵدایە كە لەكاتی زیادبوونی تەمەن ئازارەكە خراپتر دەبێت.

هۆكارەكانی تووشبوون بەهەوكردنی جومگەكان

1- هۆكاری بۆماوەیی: هەوكردنی جومگەكان هەندێكجار بەهۆكاری بۆماوەیی دروست دەبێت.
2- بەساڵاچوون: هەرچەند تەمەن زیاد بێت هەلی تووشبوون بەهەوكردنی جومگەكان زیاد دەكات.
3- رەگەز: ژنان زیاتر لەپیاوان تووشی هەوكردنی جومگەكان دەبن.
4- بەركەوتنی كۆن: بەركەوتنی كۆنی جومگەكان دەبێتە هۆی زیادبوونی بەریەكەوتن و لەكاتی بەساڵاچوون دەبێتە هۆی هەوكردنی جومگەكان.
5-  قەڵەویی: كێشی زیاد دەبێتە هۆی دروستبوونی قورسایی لەسەر جومگەكان بەتایبەت جومگەكانی ئەژنۆ و حەوز.

چارەسەری هەوكردنی جومگەكان:

چارەسەری ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازار و باشكردنی ئەركی جومگەكان و كەسی تووشبوو پێویستی بەچەند جۆرێك چارەسەر هەیە لەوانە:

- چارەسەری دەرمان: دەرمانی ئازارشكێن دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازار بەڵام هیچ كاریگەرییەكی نیە لەسەر هەوكردن.
- دەرمانی نونستیرویدال: دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازار و هەوكردن لەهەمانكاتدا.
- كۆرتیزۆن: دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردن.
- چارەسەری سروشتی: بەسوودە بۆ هەندێك جۆرەكانی هەوكردن و راهێنانەكان دەبنە هۆی باشكردنی جووڵەی جومگەكان و پتەوكردنی ماسولكەكانی چواردەوری.
- نەشتەرگەری: ئەگەر رێگاچارەكانی دیكە سوودی نەبوو ئەوا پێویست بەنەشتەرگەری دەكرێت.

ئا / ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی


PM:03:34:25/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 3641 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل