به‌رده‌وام به‌كارهێنانی بۆنخۆشكه‌ری له‌ش هۆكاری توشبوونه به‌م نه‌خۆشیانه
وێستگە ستایل-
زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی به‌كارهێنانی بۆنخۆشكه‌ری جه‌سته" معه‌ته‌ر" هۆكاره بۆ توشبوون به سه‌رئێشه‌ی نیوه و ڕه‌بۆ.
ئه‌و گه‌ردیله ووردانه‌ی له‌ناو پێكهاته‌ی معه‌ته‌ر و به‌رهه‌مه پاككه‌ره‌وه و بۆنخۆشكه‌ره‌كاندا هه‌یه هۆكاری توشبوون به نه‌خۆشی و كێشه‌كانی پێست و نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و سه‌رئێشه‌ی نیوه‌ی توند.
پرۆفیسۆره ئان ستینیمان وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت " به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام به به‌رهه‌مه بۆنخۆشكه‌ره‌كان هۆكار ده‌بێت بۆ توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و سه‌رئێشه‌ی نیوه به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و كاته هه‌ستی پێده‌كه‌ن كه كات به‌سه‌ر چووه و به‌جۆرێك توشی هه‌ستیاری ده‌بن به‌م به‌رهه‌مه كیمیایویانه"
%35 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ژداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یان كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام معه‌ته‌ریان به‌كارهێناوه توشی نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه بوون و %15 ی ئه‌وان به‌هۆی توشبوون به هه‌ستیاری نه‌یانتوانیوه كار بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كاره‌كه‌یان فرۆشتنی عه‌تر و معه‌ته‌ر و به‌رهه‌مه كیمیایویه بۆنخۆرشكه‌ره‌كان بوبێت چونكه توشبوون به هه‌ستیاری.
AM:09:24:20/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 2403
جار خوێنراوه‌ته‌وه