لە گەشتەكانی بەهاردا نەوت مەكەنە ناو دەبەی ئاوەوە
وێستگە ستایل-
بۆ ئەوەی گەشتەکانمان و خۆشیەکانمان لێ تێک نەچێت و لێمان نەبن بە کاتێکی ناخۆش، بۆ ئەوەی تەندروستی منداڵەکانمان هەمیشە لەبەر چاو بگرین لەکاتی گەشت و سەیرانەكانماندا.
چۆن منداڵەکانمان بەدوور بگرین لە ژەهراوی بوون بە نەوت:
۱- پێویستە ئەو خەڵووزە بەکار بهێنین کە بەئاسانی گڕ ئەگرێت و پێویستی بە نەوت نیە چونکە خۆی ماددەیەکی تێکەڵ کراوە بە ئاسانی گڕ ئەگرێت.
۲- بەهیچ شێوەیەک نەوت نابێت بکرێتە دەبەی ئاوەوە.
۳- پێویستە دەبەیەک بەکار بهێنرێت کە منداڵ نەتوانێت سەرەکەی بکاتەوە.
٤- پێویستە ئەو دەبەیە لەناو زەرفێکی ڕەش هەڵبگیرێت و بە ئاسانی منداڵەکە دەستی پێ ی نەگات.
ئەگەر هاتوو ئەو خاڵانەت ڕەچاو نەكرد و منداڵەکەت ژەهراوی بوو بە نەوت پێویستە چی بکەیت؟
۱- ڕاستهوخۆ منداڵەکە لە سەرچاوەی نەوتەکە دوور بخەرەوەو بیبەرە شوێنێک کە هەوایەکی پاک هەڵبمژێت.
۲- جل و بەرگی منداڵەکە دابکەنەو ئەو شوێنەی نەوتی بەرکەوتووە ئەبێ جوان بە ئاو و سابوون بشۆرێت.
۳- بە هیچ شێوەیەک هەوڵ مەدە منداڵەکەت بڕشێنیتەوە، وە ئەگەر ڕشایەوە هەوڵ بدە بینوشتێنیتەوە بۆ پێشەوە یان لەسەر لای چەپ دایبنێ و سەری بۆ خوارەوە بێت.
٤- منداڵەکەت ببە بۆ نەخۆشخانە.
ئا: د. ئاکۆ کریم جلال زەنگەنە& د. پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
PM:12:18:19/03/2018
ئهم بابهته 1892
جار خوێنراوهتهوه