ماسكێك چاره‌سه‌ری كونیله گه‌وره‌كانی پێست ده‌كات
وێستگە ستایل-
شلیك یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره به‌هۆی بوونی ڤیتامین و كانزا و ڕیشاڵه‌كان و ڕێگری ده‌كات له تێكچوونی خانه‌كانی له‌ش .
ئه‌م میوه‌یه بڕێكی باش ڤیتامین C تیادایه كه ڕێگری ده‌كات له ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیری له‌سه‌ر ڕوخسار و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه قاوه‌ببه‌كان و یارمه‌تی دروستكردنی كۆلاجین ده‌دات له لایه‌ن پێسته‌وه.
میوه‌ی شلیك به یه‌كێكك له باشترین میوه‌كان داده‌نرێت بۆ بچووككردنه‌وه‌ی كونیله‌كانی سه‌ر پێست چونكه ترشی سالیسیلیك ی تیادایه كه هاوسه‌نگی چه‌وری پێست ده‌پارێزێت و كونیله‌كان له قوڵاییه‌وه پاك ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویستت ده‌بێت بۆ دروست كردنی ئه‌م ماسكه:
- سێ ده‌نك شیلك
- یه‌ك كه‌وچكی بچووك هه‌نگوینی سروشتی
- یه‌ك كه‌وچكی بچووك ئاوی لیمۆ
ته‌واوی ئه‌م پێكهاتانه باش تێكه‌ڵاو بكه هه‌تا ده‌بێته گیراوه‌یه‌ك و دواتر بیخه‌ره سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی پێستت كه هه‌ست ده‌كه‌یت كونیله‌كانی زۆر گه‌وره بووه و ده‌توانیت ئه‌م ماسكه بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك به پێستته‌وه بهێڵیته‌وه و دواتر پێستت به ئاو خاوێن بكه‌ره‌وه.
PM:03:33:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 3041
جار خوێنراوه‌ته‌وه