‌خواردنی ئه‌م خۆراكانه‌ خه‌وێكی قوڵت پێ ده‌به‌خشن

وێستگە ستایل-

پسپۆڕان رایدەگەیەنن خەوتن پەیوەندی هەیە بەخۆراك و بارودۆخی گەدەوە و هەندێك خۆراك هەیە كە دەوڵەمەندن بەماددەی میلاتونین كەئەوەش ئەو هۆرمۆنەیە دەبێتە هۆی خەولێكەوتنی ئارام و قووڵ ، سەرباری پشوودان و دووركەوتنەوە لەتەماشاكردنی مۆبایلی زیرەك و كۆمپیوتەر پێش خەوتن ، چەند رێگایەك هەیە كە یارمەتیدەرە بۆ خەوتنێكی قووڵ ئەویش لەرێگەی خورادنی چەند خۆراكێكەوە كەئەوانیش بریتین لە:

* كاربۆهێدرات: ئەو خۆراكانەی كاربۆهێدراتیان تێدایە وەك شۆفان و كێك و برنج دەبێتە هۆی بەخشینی ووزە بە لەش و خەوتنێكی قووڵ.

* ناوكە كولەكە: دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و ئەوەش بەسوودە بۆئەو كەسانەی بەدەست هیلاكیەوە دەناڵێنن و رۆڵی مەگنیسیۆم بریتیە لەرێگەدان بە خاوبوونەوەی ماسولكەكانی لەش.

* ئاوی گوێزی هیندی: خواردنەوەی كوپێك لەم ئاوە لە ئێواراندا یارمەتیدەرە بۆ خەوێكی ئارام و قووڵ ، چونكە ئاوی گوێزی هیندی سەرچاوەیەكی باشی ماددەكانی پۆتاسیۆم و كالیسیۆم و مەگنیسیۆم و فۆسفۆر و سۆدیۆمە.

* گێلاس: برێك ماددەی میلاتونینی تێدایە كەئەو مادەیە دەبێتە هۆی رێكخستنی خەوتن.

* ماددەی زنك: ئەو خۆراكانەی ئەم ماددەیان تێدایە وەك خۆراكە دەریاییەكان و چەرەسات و دانەوێڵە دەبێتە هۆی خەولێكەوتن.
 
* گۆشتی قەل: هەمیشە لەكۆنەوە ووتراوە گۆشتی قەل یارمەتیدەرە بۆ خەوتن ، چونكە رێژەیەكی زۆر ترشەڵۆكی تربتوفانی تێدایە كە دەبێتە هۆی گۆڕینی سیروتونین بە ماددەی میلاتونین لە لەش و خەولێكەتن.

ئا / ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی


PM:02:54:18/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 2337 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌