‌چه‌ند جۆرێك خۆراك ئازار شكێنی سروشتین

وێستگە ستایل-

ئەو كاتەی ئازارێكی لەپڕ لە جەستەتدا دروست دەبێت ڕەنگە پەنا ببیەتە بەر خواردنی دەرمانی ئازار شكێن بۆ ئەوەی لەكورتترین ماوەدا ئازار لە جەستەدا نەمێنێت ، خواردنی چەند جۆرێك لە خۆراك كە ڕەنگە لە ماڵی زۆر كەسدا بوونی هەبێت دەكرێت وەك چارەسەری ئازار بەكاربهێنرێت .

1- زەردەچەوە : یەكێكە لە دەرمانە سروشتیەكان بۆ كەمكردنەوەی ئازار ن تەنها كەوچكێكی بچوك لە زەردەچەوە تێكەڵاوی كوپێك شیر بكە و ڕۆژانە ئەم كارە دوبارە بكەرەوە ، ئەمە چارەسەری ئەو ئازارانە دەكات كە لە جەستەتدا دروست بووە .



2- كاتژمێرێك پێش ئەوەی نانبخۆیت پەرداخێك ئاو یەك كەوچكی قاوە سركەی سێوی تێبكە و بیخۆرەوە ئەمە زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری ئازاری جومگەكان و لە هەمان كاتدا ترشەڵۆكی گەدە ڕێكدەخات .



3-شۆفان : ئەم جۆرە لە دانەوێڵە گلۆتین لە پێكهاتەیدا نیە كە هۆكاری دروست بوونی ئازارە لە ناوسكدا ، ڕۆژانە خواردنی 25 گرام لەم جۆرەی دانەوێڵە چارەسەری ئازاری منداڵدان دەدات .

 

4- زەنجەبیل :بۆ چارەسەری ئەو ئازارانەی لەماسولكەكانتدا دروست دەبێت ڕۆژانە كەوچكێك بۆ دوو كەوچك لە زەنجەبیل زیاد بكە بۆ  ژەمە خۆراكەكانت .




5- شەربەتی تەماتە : ئەم جۆرە لە سەوزە بڕێكی زۆر لە پۆتاسیۆم لە پێكهاتەیدا هەیە ، خواردنەوەی شەربەتی تەماتە پێش نوستن زۆر بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری ئێسك و ماسولكەكان .



6- ئەنەناس : خواردنەوەی یەك پەرداخ شەربەتی ئەنەناس چارەسەری غازاتی ناوسك دەكات .



7- ئەو كاتەی ئازار لە پێكانتدا دروست دەبێت ئەوە بڕێك لە خوێی زبر لە ئاودا بتوێنەرەوە و ماوەی نیو كاتژمێر پێكانت لەم خوێیاوەدا بهێڵەرەوە چارەسەرە بۆ ئازار .



8- سیر : ئەم جۆرە سەوزەیە زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری هەوكردنەكانی گوێ دەتوانیت پارچەیەك سیر بخەیتە ناو گوێتەوە و پێویستە شەوێك لە گوێتدا بمێنێتەوە بەڵام ئاگاداربە نەچێتە ناو گوێتەوە و زیان بە پەردەی گوێت نەگەیەنێت .
 


AM:11:30:17/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 7398 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل