كاریگه‌ریه‌كانی ته‌ڵاق له‌سه‌ر ئافره‌ت
وێستگە ستایل-
ئه‌و كاته‌ی ژن و مێرد له‌یه‌ك جیا ده‌بنه‌وه ڕه‌نگه له ڕووی ده‌رونیه‌وه گرفت و كێشه‌یان بۆ دروست ببێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه به په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیریان كردبێت.
كاریگه‌ریه‌كانی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه له‌سه‌ر خانمان ڕه‌نگه زیاتر به ئاشكرا ده‌ر بكه‌وێت چونكه ئافره‌ت كه‌متر ده‌توانن هه‌ست و سۆزی خۆیان بشارنه‌وه و ئه‌مانه‌ش به‌شێك ده‌بێت له كاریگه‌ریه‌كانی ته‌ڵاق له‌سه‌ر خانمان:
1-ده‌ركه‌وتنی خه‌مۆكی و هه‌ندێكجار دۆخه‌كه ده‌كاته خه‌مۆكی توند و بێزار بوون و ڕه‌نگه ئه‌م بابه‌ته ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بێت و ئه‌مه‌ش پێویستی به ئیراده‌ی به‌هێزی ئافره‌ته‌كه هه‌یه.
2-كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای به‌ره‌نگار بوونه‌وه له كۆمه‌ڵگا و ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی قسه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه‌یه.
3-هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ر ئافره‌ت مافی ئه‌وه‌ی پێ نه‌درێت منداڵه‌كانی له‌گه‌ڵیدا بن ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه جارێكی دیكه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دروست بكات.
4-هه‌موان كاتێك هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن مه‌به‌سته هه‌بوونی هاوبه‌شێكه كه به‌ڕۆح له‌گه‌ڵیان بێت و سه‌رچاوه‌ی ئارامی و ئاسووده‌ی بێت بۆی به‌ڵام دوای جیابوونه‌وه ته‌واوی ئه‌م خه‌ونانه تێكده‌چێت.
چه‌ند ڕێنماییه‌ك تایبه‌ت به‌و خانمانه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌یان جیابوونه‌ته‌وه:
1- هه‌تا ده‌توانیت خۆت له بازنه‌ی بیركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌ربكه و خۆت مه‌خه‌ره دۆخێكی ده‌رونی ئه‌وه‌نده خراپه‌وه كه توانای ده‌رهاتنه‌وه‌ت نه‌بێت لێی.
2-زیاتر نزیك ببه‌ره‌وه له په‌رستشه دینیه‌كان و چالاكی وه‌رزشی ئه‌نجام بده بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئارامی بكه‌یت.
3-متمانه‌ت به خۆت و خودا هه‌بێت كه ژیانێكی باشتر له‌پێشته.
4-كاته‌كانت به شتی به‌سووده‌وه به‌سه‌ر ببه و باشتر وایه كارێكی تایبه‌ت به خۆت بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كاتی به‌تاڵت نه‌بێت بۆ بیركردنه‌وه.
5-ئه‌گه‌ر خاوه‌نی منداڵیت ئه‌وه باشتر وایه گرنگی به منداڵه‌كانت بده‌یت.
AM:09:39:15/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 4325
جار خوێنراوهتهوه