‌له‌م كاتانه‌دا هه‌ڵئاوساوی له‌ژێر چاوه‌كان دروست ده‌بێت

وێستگە ستایل-

كاتێك لەبەردەم ئاوێنەدا تەماشای ڕوخساری خۆت دەكەیت هەست بە هەڵئاوسانی ژێر چاوەكانت دەكەیت ؟ئەمە ئاساییە ئەگەر دوای هەستان لەخەو هەست بەمە بكەیت بە تایبەت ئەگەر شەو كەم خەوتبێتیت .

دكتۆرە " كارۆل كلینتۆن" پزیشكی پسپۆڕ بە نەخۆشیەكانی پێست لەویلاسەتی ئۆهایۆ لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لەڕێی بابەتێكەوە هۆكارەكانی هەڵئاوسانی ژێر چاوەكانی ڕونكردۆتەوە .

1- ماندوێتی بەردەوام و پەستانەدەرونیەكان و هۆكاری بۆماوەی : بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی لە پێگەی "  Live Science  " بڵاوكراوەتەوە ئەوە هاتوە یەكێك لە هۆكارەكانی هەڵئاوسانی ژێر چاوەكان هۆكاری بۆماوەییە و ئەوانەش كە ڕەنگی پێستیان زەردە ناتوانن ئەمە لەسەر ڕوخساریان بشارنەوە .

دكتۆرە كارۆل كلینتۆن دەڵێت " ئەو كەسانەی ڕۆژانە زۆر ماندو دەبن ئەوە سوڕی خوێن لە دەوری چاوەكانیان زۆر هێواشە و هەندێكجار بە تەواوەتی ملولە خوێنە وردەكان لەناوچەی ژێر چاوەكانیان زۆر تەسك دەبیبَتەوە و خوێن لەم شوێنەی نزیك چاویان كۆدەبێتەوە و بەمەش هەڵئاوساوی ڕەنگ ڕەش لە دەوری چاوەكان دروست دەبێت .

2- ئەو كەسانەی نەخۆشی جیوب و كەناڵەكانی لوتیان هەیە و زۆر هەستیارن و بە كەمترین بەركەوتنی هەوا جیوبەكانی لوتیان هەڵدەئاوسێت ئەمانە هەڵئاوساوی لەژێر چاوەكانیاندا دروست دەكات ، چونكە كاتێك مرۆڤ توشی هەستیاری دەبێت ئەوە جەستەی بەشێوەیەكی سروشتی پێكهاتەی دژە هەستیاری دەردات و ژێر چاوەكان هەڵدەئاوسێت .

3- بەركەوتن بە تیشكی خۆر بۆ ماوەیەكی درێژ و خواردنی خۆراكی سوێر : بەركەوتن بە تیشكی خۆر بۆ ماوەیەكی درێژ هۆكارە بۆ شیبونەوەی خانەكانی پێست و دەركەوتنی پەڵەی ڕەنگ ڕەش و هەڵئاوساوی لەژێر چاوەكان ، هاوكات خواردنی خۆراكە سوێرەكان هۆكارە بۆ كۆبونەوەی بڕێكی زۆر ئاو لە جەستەدا و زۆرجار هۆكارە بۆ دەركەوتنی هەڵئاوساوی لەژێر چاوەكاندا .

ئەم پزیشكە دەڵێت ئەو كەسانەی ئەم كێشەیەیان هەیە باشتر وایە دوور بكەونەوەلە خوراندنی چاوەكانیان و ئەو كاتەش كە چاو یان ژێر چاویان دەخورێت بۆ ماوەی چەند چركەیەك پارچەیەك سەهۆڵی بخەنە سەر بۆ ئەوەی هەڵئاوساوی ژێر چاوەكانیان زیاتر نەكات .

4- كاتێك مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە پرۆتینی هەیكەلی ڕوخساری كە پێیی دەوترێت " كۆلاجین " لەگەڵ پرۆتینی " ئەیلاستین " كە جۆرێك پرۆتینی نەرمە و لەناو شانەكانی ژێر پێستدا بونیان هەیە كەمدەبنەوە و نامێنن و جگە لەوەش ئێسكەكان قەبارەیان بچوكتر دەبێتەوە لە پێشتریان هەموو ئەمانەش هەڵئاوساوی لەژێر چاودا دروست دەكەن و جوانی ڕوخسار دەشێوێنن .


PM:04:43:13/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 3008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌