‌بۆ چاره‌سه‌ری ئاوسانی گه‌ده‌ ئه‌م خۆراكانه‌ بخۆ

وێستگە ستایل-


هەڵئاوسان و غازاتی گەدە یەكێكە لەو كێشە تەندروستیانەی ڕوبەڕوی مرۆڤ دەبێتەوە ، ئەگەر ئەم حاڵەتەت هەیە دەتوانیت سوود لەم خۆراكانه‌ وه‌ربگریت.

1- خەیار : یەكێكە لە سەوزە ئاودارەكان ئەو كاتەی هەستت بە هەڵئاوسانی سك و گەدە كرد ئەوە خەیار بخۆ ، زۆری ئاو تیایدا وادەكات تێكڕای میزكردنت زیاتر ببێت و ئازاری گەدەش كەمدەكاتەوە .

2- شوتی :هاوشێوەی خەیارە و بڕێكی زۆر ئاو لە پێكهاتەیدا هەیە و بڕێكی كەم شەكری تیادایە و كالۆریەكی كەم بە جەستە دەبەخشێت و بۆ نەهێشتنی ئازاری گەدە زۆر بەسوودە .

3- هیلیۆن : ئەم سەوزەیە لە كوردستان نیە بەڵام یەكێكە لەو سەوزانەی زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە تەندروستیە .

4- مۆز : هەركات خواردنی سوێرت خوارد ئەوەی تەنها لەسەر تۆیە خواردنی یەك مۆزە بۆ ئەوەی تێكڕای ڕێژەی پۆتاسیۆم لە لەشتدا بەرز بكاتەوە و بەوەش ئەو هەڵئاوسانەی گەدە كۆتای دێت كە بەهۆی زۆر خواردنی خوێوە توشت بووە .

5- هێلكە : ئەگەر كێشەی هەڵئاوسانی سكت هەیە و ئەوە تەنها سپێنەی یەك هێلكە بخۆ بەشێوەیەكی ڕۆژانە ، ئەمە پرۆتینی پێویست بە لەشت دەدات و لە هەمان كاتدا لە كێشەی هەڵئاوسانی بێزاركەری سكت ڕزگارت دەبێت .

6- ترێ : ئەم میوەیە ئارەزووی خواردنی خۆراكی شیرینت كەمدەكاتەوە و ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لە كەمكردنەوەی غازاتی ناوسكدا .

7- ماست : پرۆتین بە جەستەت دەدات و هەرسی گەدە ئاسان دەكات و ڕێگری دەكات لە زیادبوونی كێشت .

8- ئەڤۆگادۆ: میوەیەكی بەسوودە و چەوری پێویست و تەندروست بە جەستەت دەدات و هەستی تێربونت پێ دەبەخشێت بۆ ماوەیەكی درێژ.


PM:04:36:12/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 6684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌