‌جۆرێك ڤیتامین ئه‌گه‌ری له‌بارچوونی كۆرپه‌كه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-


لەبارچوونی كۆرپە یەكێكە لە گرفتانەی بەشێك لە خانمان بۆیان دێتە پێشەوە، خواردن و جۆری كاركردن و هۆكاری بۆماوەی كاریگەری دەبێت لەسەر ئەم حاڵەتە.


پزیشكەكان لە پەیمانگای (گیكتۆر تشانگ) لە سیدنی لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە خواردنی چەند جۆرێك ڤیتامین ئەگەر ناتەواوی سەر جەستە و ڕوخساری منداڵ و لەبارچوونی منداڵ كەمدەكاتەوە بەتایبەت ڤیتامین B3 ئەم توێژینەوەیەش دوای ئەوە دێت هەموو ساڵێك لە سەرتاسەری جیهان 7.9 ملیۆن منداڵ بە ناتەواوی و كەمئەندامی لەدایك دەبن .

بۆ ئەم توێژینەوەیە توێژەرەوەكان كاریان لەسەر شیكردنەوەی ناوكە ترشی DNA ناو ئەو خێزانانە كرد كە دایكەكە كێشەی لەبارچوونی منداڵی هەبوو و چەند ئافرەتێكی دیكەش كە منداڵی كەمئەندامیان ببو (دڵیان لاوز بوو و گورچیلەیان كێشەی هەبووە و تەنانەت ئەو منداڵانەش كە بڕبڕەكانی پشتیان كێشەی هەبووە )

زاناكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە دوو بۆهێڵی سەر كرۆمۆسۆمەكان بەپرس دەبێت لە دروست بوونی كێشە لە جەستەی منداڵدا كە پێی دەوترێت (  Nicotinamide adenine dinucleotide ) و بەرپرسی بەخشینی ووزەیە بە خانەكانی جەستە بۆ ئەوەی ئەندامەكانی لەش بەشێوەیەكی سروشتی گەشە بكات و دوای چەند جار دووبارە كردنەوەی ئەم توێژینەوەیە لەسەر مشكی تاقیگە زاناكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی  دەكرێت لەڕێی خواردنی ڤیتامین B3  و ئەو خۆراكانەی بەم ڤیتامینە دەوڵەمەندن لە ماوەی دووگیانیدا  ئەم هەڵەیە ڕاست بكرێتەوە 


AM:09:56:22/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1606 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌