ئاسانترین ڕێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری زیپكه
وێستگە ستایل-
به‌شێك له هه‌رزه‌كاره‌كان كێشه‌ی دروست بوونی زیپكه‌ی ڕوخساریان هه‌یه به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته‌یاندا ڕوده‌دات و جگه له‌مه‌ش گیرانی كونیله‌كانی پێست و كۆبوونوه‌وه‌ی چه‌وری له ژێر پێست واده‌كات زیپكه له‌سه‌ر ڕوخسار ده‌ربكه‌وێت.
به‌كارهێنانی ئه‌و پێكهاته كیمیایویانه‌ش كه به‌كتریای سه‌ر پێست له‌ناو ده‌به‌ن هۆكاری وشكبوونه‌وه‌ی پێستن و جگه له‌وه‌ش كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری زیپكه بكات.
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه به‌كارهێنانی زه‌یتی ڤیتامین سی بۆ مه‌ساجكردن به پێستی ڕوخسار هۆكار ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیپكه بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌ری و زیانێكی لاوه‌كی هه‌بێت، چونكه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی له‌ناو بردنی به‌كتریایه و له هه‌مان كاتدا پێست خاوێن ده‌كاته‌وه، ئه‌مانه‌ش چه‌ند سودێكی ئه‌م زه‌یته‌ن:
1-یارمه‌تی خاوێنكردنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی پێست ده‌دات:
چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ئه‌م زه‌یته واده‌كات ئه‌و به‌كتریایانه له‌سه‌ر پێست نه‌مێنن كه هۆكاری دروستبوونی زیپكه‌ن و له هه‌مان كاتدا پێست خاوێن ده‌كاته‌وه.
2-یارمه‌تی زوو چاكبوونه‌وه‌ی پێست ده‌دات:
زه‌یتی ڤیتامین سی چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی پێست ده‌كات به تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی پێست كه برین و په‌ڵه‌ی له‌سه‌ر دروست بوبێت.
3-ڕێگری ده‌كات له گیرانی كونیله‌كانی پێست:
ئه‌و كاته‌ی كونیله‌كانی پێست به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا و خۆڵه‌وه بگیرێت ئه‌وه زیپكه له‌سه‌ر پێست دروست ده‌بێت به‌ڵام ئه‌م زه‌یته ڕێگری ده‌كات له گیرانی كونیله‌كانی پێست.
4-كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی پێست:
سوور بوونه‌وه‌ی شوێنی زیپكه‌كان ئاماژه‌یه بۆ هه‌بوونی ملوله زۆر وورده‌كانی خوێن له‌سه‌ر ڕوكاری پێست و ئه‌و كاته‌ی ئه‌م زه‌یته بۆ پێستت به‌كارده‌هێنیت ئه‌وه گه‌یستنی خوێن بۆ ڕوكاری پێستت كه‌مده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش سووربوونه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه كه‌مده‌بێته‌وه كه زیپكه‌ی له‌سه‌ر دروست بووه.
PM:02:40:21/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 6198
جار خوێنراوه‌ته‌وه