‌بۆ خانمان .. ئەگەر ڕۆژانە ئەم کارە دەکەیت فریای سییەکانت بکەوە

وێستگە ستایل-

لە نوێترین تویژینەوەدا دەرکەوتوە بەکار‌هێنانی بەرهەمەکانی پاکەرەوە بە شێوەیەکی بەردەوام ،زیانەکەی هاوشیوەی کێشانی ٢٠ جگەرەیە لە ڕۆژێکدا .

توێژینەوەکە لایەن پرۆفیسۆر ''سیسل سفانیس '' لە زانکۆی بێرگن بە درێژایی بیست ساڵ لە سەر زیاتر لە شەش هەزار کەس ئەنجامدرا.

دواتر توێژینەوەکە لە گۆڤاری" (American Thoracic Society's American Journal of Respiratory and Critical Care Medicine). بڵاوکرایەوە .

لە توێژینەوەکەدا ئەوە دەرکەوتووە، ژنان بەتایبەتی لەدوای بەکارهێنانی بەرهەمەکانی پاکەرەوە بۆ ماوەیەکی درێژ بەدەست کێشەی تەندروستی گەورەوە دەناڵێنن .

هاوکات تێبینی ئەوەش کرا ئەو کارگوزارانەی بەردەوام بەرهەمەکانی پاکەرەوە بەکاردەهێنن چالاکی و کارکردنی سییەکانیان بەجۆرێک کەم دەبێتەوە وەک ئەوەی ماوەی ١٠ بۆ ٢٠ ساڵ بێت ڕۆژانە ٢٠ جگەرەیان کێشابێت .

هەر بۆیە زاناکان ئامۆژگاری خانمان دەکەن لە بری ئەو بەرهەمە پاکەرەوانە قوماشی "مايكروفايبەر" (Microfiber) و ئاو بۆ پاکردنەوە بەکاربهێنن .

سەرچاوە:ئیندیپێندت


PM:05:08:20/02/2018








ئه‌م بابه‌ته 3651 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌