به‌وێنه: به پاره‌یه‌كی زۆر خۆی كرد به باڕبی
وێستگە ستایل-
كچه هه‌رزه‌كارێك له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به بوكی باڕبی ڕاسته‌قنه بڕی 1000 پاوه‌نی سه‌رف كرد له نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری و كه‌ره‌سته جوانكاریه‌كان.
گابرێلا جیرۆكۆڤای ته‌مه‌ن 18 ساڵ پراگ ده‌ژی به سوود وه‌رگرتن له پاره‌ی دایك و باوكی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی جوانكاری و بۆتۆكس و فیله ر و ئێكستێنشتنی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به بوكی باڕبی ڕاسته‌قینه و هه‌ست به‌وه بكات كه سێكسی تره له‌چاو پێشتر.
ئه‌م خانمه جگه له ته‌واوی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی ئه‌نجامی داوه له ته‌مه‌نی 16 ساڵیه‌وه سه‌رقاڵی به‌كارهێنانی ڕێگه‌ی جیاوازه بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی جه‌سته‌ی خۆی بگۆڕێت بۆ ئه‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا مه‌به‌ستێتی ئه‌و ده‌ڵێت " من هیچ بڕوام به‌جوانی شێوه‌ی سروشتی خۆم نه‌بووه و ئه‌م شێوه‌یه‌ی ئێسته‌م زۆر به‌دڵه و خۆشحاڵم كه شێوه‌م وه‌ك بووكی باڕبیه
PM:04:53:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 7823
جار خوێنراوه‌ته‌وه