هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئازار له به‌شی خواره‌وه‌ی پشت و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی
وێستگە ستایل-
دروست بوونی ئازار له پشتدا و به‌تایبه‌ت له به‌شی خواره‌وه‌ی پشت زۆر بێزاركه‌ره و چه‌ندین هۆكار هه‌یه ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئه‌م حاڵه‌ته و ده‌توانیت سوود له‌م ڕێنماییانه وه‌ربگریت بۆ چاره‌سه‌ركردنی .
1- گەیشتنی بڕێكی كەم لە ئۆكسجین بۆ خانەكانی ئێكسی بڕبڕەی پشت هۆكارە بۆ ئەم ئازارە.
2-كۆبوونەوەی كلس لەناو گورچیلە و میزەڵاندا و دروست بوونی بەرد وادەكات هەست بەم ئازارە بكەیت.
3-دروستبوونی پەستانی زۆری بڕبڕەكانی پشت لەسەر بەشی خوارەوەی پشت و زۆر كت ئەمە بەهۆی زۆری كێشەوە دەبێت.
4- كەمبوونی ڕێژەی كالسیۆم كە دەبێتە هۆی لاوازی ئێسكەكان و دروستبوونی ئەم ئازارە و ئەمەش زیاتر لە دوای تەمەنی 40 ساڵی لە ئافرەتان و 50 ساڵی لە پیاواندا دەردەكەوێت.
5-دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر و وەرنەگرتنی پشوو وادەكات پەستانێكی زۆر لەسەر بڕبڕەكانی پشتت دروست بێت و ئازارت بدات.
6-نوستن بەشێوەیەكی هەڵە و نەگونجاو ئەم ئازارە دروست دەكات.
7-وەرزشكردن بەشێوەی هەڵە ئازار لە پشتدا دروست دەكات.
ڕێگەكانی چارەسەر:
1- بەكارهێنانی پشتێنی تایبەت بە پشت بۆ ئەوەی پەستانی كەم بكەوێتە سەر پشت.
2- ڕۆژانە ڕۆشتن بە پێ بۆ ماوەی چەند خولەكێك.
3-مەساجكردن بۆ پشت.
4- هەڵنەگرتنی كێشی قورس.
5-دوور كەوتنەوە لە تەواوی ئەو هەڵانەی ئەم ئازارە لە پشتدا دروست دەكات.
PM:04:34:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 39439
جار خوێنراوهتهوه