‌پێنج ڕێنمایی مەترسی توشبونت بەشێرپەنجەی مەمك كەمدەكاتەوە

وێستگە ستایل-



رەنگە نەتوانی رێگری بکەیت لە هەموو هۆکارەکانی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی مەمک، وەکو جیناتی خێزانی و پییربوون، بەڵام هەندێک هۆکار هەن دەتوانیت رێگەیان لێ بگریت و خۆت بە دوور بگریت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، لە بییرت نەچێت، کە لە نێو ١٠ ژندا، هەشتیان هیچ مێژووێکی شێرپەنجە لە خێزانەکەیاندا نییە، هەربۆیە ئەمانە بکە بۆ ئەوەی تووشی شێرپەنجە مەمک نەبیت:

1- ئاگات لە کێشت بێت

کێشی زیاد و قەڵەوی هۆكارێكن بۆ توشبوون بە  شێرپەنجەی مەمک ، ئەمە بەتایبەتی بۆ قۆناغی بێ ئومێدی و ڕاوەستانی یەکجاری سوڕی خوێن راستە، چونكە ، زۆربەی ئێسترۆجین لە شانە چەورەکانەوە دێن، هەبوونی شانەی چەوری زۆرتر، دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک.

ئەگەر کێشت ناوەند وباشە، لەو ئاستە ڕای بگرە،  ئەگەر زیادە، هەوڵ بدە کەمی بکەوە، توێژینەوەکانی دەریان خستووە کە بە داگرتنی کێش، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمکیش کەم ئەبێتەوە.

2- بەردەوام وەرزش بکە
توێژینەوەكان سەلماندوویانە کە وەرزش یارمەتییدەرێکی سەرەکیە  بۆ رێگری کردن لە نەخۆشی بە گشتی و شێرپەنجە بە تایبەتی، بۆ نموونە، توێژینەوەیەک دەریخستووە کە هەفتەی یەک بۆ دوو کاتژمێر و نیو رێکردن بە رێژەی ١٨٪ ئەگەری تووشبوون کەمدەکاتەوە.

کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریکا پێشنیار دەکات هەفتانە بە لایەکی کەم ١٥٠ خولەک وەرزشی ناوەندی یان ٧٥ خولەک وەرزشی چر بکرێت، باشتریشە ئەم کاتە دابەشی رۆژەکانی هەفتە بکەیت نەك لە یەک رۆژدا کۆیان بکەیتەوە.

3- کەم دابنیشە
دانیشتن یارمەتیدەرە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، ولە توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریکا، دەرکەوتووە کە ئەو ژنانەی رۆژانە زیاتر لە ٦ کاتژمێڕ دادەنیشن بە ١٠٪ زیاترتووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن بە بەروارد بەو ژنانەی کە رۆژانە کەمتر لە ٣ کاتژمێر دادەنیشن.

4- خواردنەوە کهولییەكان
ئەو ژنانەی رۆژانە ٢-٣ جارخواردنەوەی کهولی دەخۆنەوە ئەگەری هەیە بە رێژەی ٢٠٪ تووشی شێرپەنجە بن،  ئامۆژگاری کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریکا ئەوەیە رۆژانە لە ١ جار زیاترخواردنەوەی کهولی نەخورێتەوە ولە 0.3 لیتر زیاتر نەبێت.

5- خۆت بە دووربگرە لە چارەسەری جێگرەوەی هۆرمۆنی
چارەسەری جێگرەوەی هۆرمۆنی لە رابردوودا زیاتر بەکار دەهات بۆ کۆنترۆڵکردنی ئارەقی شەوان، تین پێداهاتن و نیشانەکانی دیکەی سوڕی مانگانە، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو ژنانەی دوای وەستانی کۆتایی سوڕی مانگانەیان ئێسترۆجین وەردەگرن،  زیاتر تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن .


PM:12:18:19/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 6054 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌