به‌ته‌ماته و ئارد موی ده‌موچاو لابه‌ره
وێستگە ستایل-
یه‌كێك له دیارده بێزاركه‌ره‌كان لای خانمان بوونی موی روخساره، به‌لاَم ئایا چۆن به ئاسانترین رێگه له‌ماڵه‌وه خۆت له‌م كێشه‌یه رزگار ده‌كه‌یت، به‌بێ به‌كارهێنانی له‌یزه‌ر و پێكهاته‌ی كیمیای زیانبه‌خش.
پێش هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌م پێكهاتانه ئاماده بكه‌یت:
سابونی پێستی ده‌موچاو
ته‌ماته
ئاو
نیو كه‌وچك شه‌كر
كه‌وچكێك ئاردی گه‌نم
پێویسته چۆن به‌كاریبهێنیت؟
رێگای یه‌كه‌م:
له‌پێشدا به سابونه‌كه به جوانی روخسار بشۆ، پاشان به خاولی وشكی بكه‌ره‌وه و ته‌ماته‌كه بكه به دوو كه‌رته‌وه و بیده له‌و ئاستانه‌ی موی پێوه‌یه بۆ ماوه‌ی 4 خوله‌ك.
ده‌موچاو پاك بكه‌ره‌وه و ته‌ماته‌كه‌ی لێبكه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی باش نه‌بوو دوباره‌ی بكه‌ره‌وه.
رێگای دووه‌م:
به سابونه‌كه ده‌موچاو پاك بشۆ و وشكی بكه‌ره‌وه، پاشان ئارد و كه‌وچكێك ئاو تێكه‌ڵ بكه تا ده‌بێته هه‌ویر پاشان بیده له‌و پێسته‌ی موی پێوه‌یه له روخسارتدا، ئینجا هه‌ر هه‌مان هه‌ویر شه‌كره‌كه‌ی تێكه‌ڵ بكه و بیده‌ره‌وه له روخسار بۆ ماوه‌ی 5-10 خوله‌ك پاشان به ئاوی سارد بیشۆ.
PM:04:23:04/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 21430
جار خوێنراوه‌ته‌وه