‌کاریگەریی ئۆتۆمبێل لەسەر منداڵ

وێستگە ستایل-


توێژینەوەیەکی ئەڵمانیی کە لەسەر ژمارەیەک منداڵ لە تەمەنی جیاوازی خوار 18 ساڵدا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە دەرهاویشتەکانى ئۆتۆمبێل کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی منداڵ دەبێت.

بەگوێرەى سایتی دویچەڤیلەى ئەڵمانیی، مایکڵ کابیچ پسپۆڕ لە سییەکان و منداڵ لە نەخۆشخانەى شارى ریگنسبۆرگ سەر بە ویلایەتی بافاریا لە ئەڵمانیا تەئکیدی لەوەکردووەتەوە، مەترسى تووشبوون بە کێشەکانى هەناسەدان و هەستیاریی (حساسیە) لاى ئەو منداڵانەى نزیک لە شوێنە قەرەباڵغەکان بە ئۆتۆمبێل نیشتەجێن، زیاترە بەراورد بەو منداڵانەی لەو شوێنە قەرەباڵغانەوە دوورن.

توێژەرانی نەخۆشخانەى ریگسنبۆرغ لەو توێژینەوەیەدا کاریان لەسەر 2500 منداڵ لە تەمەنی تازە لەدایکبووەوە تا خوار 18 ساڵ کردووە.

تەئکیدیان لەوەشکردووەتەوە، کە هەواى پیس رێگە بە گەشەکردنی سییەکانی منداڵ نادات.
ئاماژە بەوەشکراوە، 10% منداڵانى ئەڵمانیا کێشەی هەناسەدانیان هەیە، یەکێکە لەو نەخۆشییە درێژخایەنانەى کە لەنێوان منداڵانى ئەو وڵاتەدا هەیە.


PM:11:15:03/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 3039 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل