به‌یان عوسمان: چیمان به‌سه‌رهات
وێستگە ستایل-
وێستگه نیوز-
كاروان عوسمان چێوار هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بواری شانۆیی، ڕایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندی به‌هاوسه‌ری به‌یان عوسمانه‌وه كردووه تاوه‌كو سه‌رخۆشی خۆی پێیانڕاگه‌یانێت، گوێی له‌به‌یان عوسمان بووه به‌ده‌م قوڵپی گریانه‌وه وتوویه‌تی "چیمان به‌سه‌رهات".
كاروان عوسمان، به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند کاتێک کە "پەیوەندیم کرد بە هونەرمەند بەیان عوسمان و هاوسەرەکەی هەڤاڵ عومەر گوێم لە دەنگی گریان و هاوار بۆ پشتیوان نوری بوو".
ناوبراو وتی"به‌یان عوسمان به‌گریانه‌وه ده‌یووت له‌م غه‌ریبی و دوره ووڵاته چیمان به‌سه‌رهات".
به‌یان عوسمان ئه‌كته‌ری دیار‌و خوشكی هه‌واڵ عوسمانی كۆست كه‌وتوو، كه رۆژی 16/1/2018 هاوسه‌ره هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی پشتیوان نوری به‌ده‌وی گیانی له‌ده‌ستدا، ماوه‌ی سێ ساڵه له‌ووڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌رده‌بات.
به‌یان عوسمان ده‌ڵێت" دایكم مرد هه‌ر له‌غه‌ریبی بووم باوكی هاوسه‌ره‌كه‌م مرد هه‌ر له‌غه‌ریبی بووم، كاكه پشتیوان برینی هه‌مووی پێكه‌وه كولانده‌وه".
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌یان عوسمان له‌په‌یامێكیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز ناردووه، له‌ی‌سه‌ر مه‌رگی ناوه‌ختی پشتیوان ده‌ڵێت "كاك پشتیوان گیان تۆ برای ئێمه بوویت باوه‌ڕ ناكه‌م به‌چاوه‌كانم به گوێكانم بلێن كاكه بشتیوان مردووه، قوربانت بم ژیانمان له‌تاریكی بوو هه‌موو خۆشییه‌كانمان رۆشت له‌دوای تۆ، رۆحت شاد بێت ئینشاڵا سه‌بوریش بده به به هه‌واڵ گیانی خوشكم خوایه گیان به‌یان عوسمان.
هه‌روه‌ها به‌هه‌مانشێوه هونه‌رمه‌ند هه‌ڤاڵ كه هاوسه‌ری به‌یان عوسمانه، له‌په‌یامێكیدا بۆ ئه‌و مه‌رگه ده‌ڵێت"ووشه‌یه‌ك نییه هه‌ستێك نییه گوزارشت له كۆچت بكات، دڵ قوڵپه‌ئه‌دات ئاگری گرتووه، تۆ براو هاورێ و خه‌مخۆری هه‌موو لایه‌ك بووی، كوا بزه‌و خه‌نده‌كانت ، تۆ زۆر ئازا‌و بوێر بوویت بۆ وا زوو خۆت راده‌ستی مه‌رگ كرد، وه‌ك ئێمه‌ت جێهێشت، ئه‌و دوو كچه نازداره‌و هه‌واڵت بۆ بێ ناز كرد، دڵنیابه تۆ له‌م دڵه ده‌رناچیت، دڵنیابه ئازیزم دێیته‌وه خه‌ونمان و كه‌مێك برستمان ئه‌ده‌یته‌وه."
PM:03:03:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 112961
جار خوێنراوه‌ته‌وه