‌بەریتانیا ...زیانی مایکرۆوەیڤ یەکسانە بە زیانی یەک ملیۆن ئۆتۆمبیل

وێستگە ستایل-


وێستگە نیوز -

رۆژنامەی تێلی گرافی بەریتانی بڵاویکردەوە کە مایکرۆوەیڤ لە بەریتانیا رێژەیەکی زۆر لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دروست دەکات کە یەکسانە بەو دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەی کە یەک ملیۆن ئۆتۆمبیل دروستی دەکات.

زاناکان گەشیتنە ئەو ژمارەیە دوای لێکۆڵینەوە لە کاریگەری مایکرۆوەیڤ  لەسەر ژینگە ، ئەویش لە رووی زانینی چۆنێتی دروست کردن و بەکارهێنان و فرێدانی دوای خراپ بوونی .

زاناکان دەڵێن زیاتر لە 23 ملیۆن مایکرۆوەیڤ  هەیە لە خانوەکانی بەریتانیا ، لەگەڵ ئەوەی بەکارهێنانی زۆرە بەڵام زۆر کەس کاریگەری ئەم ئامێرە لەسەر ژینگە نازانن .

کۆمەڵێک لە زانکۆی مانچستەر ئەوەیان دۆزیەوە کە مایکرۆوەیڤ  نزیکەی 12 ملیۆن تەن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دورست دەکات ساڵانە ، کە ئەمەش دەکاتە 1.3 ملیۆن ئۆتۆمبیل.


PM:01:03:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 4455 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل