سودەکانی کوزەڵە بۆ لەشی مرۆڤ
وێستگە ستایل-
كوزه‌ڵه ڕوه‌كێكی سه‌وزی پڕ گه‌ڵایه كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه ، به‌شێوه‌یه‌كی بنچینه‌ی ڕوه‌كێكی ئاوییه ،قه‌دێكی سه‌وزی درێژی هه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌ڵایه‌كی خڕی بچووكی سه‌وز، كوزه‌ڵه سه‌وزه‌یه‌كی ئاوی هه‌میشه سه‌وزه.
كوزه‌ڵە وه‌ك خۆراك به‌كار هاتووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانی مرۆڤایه‌تییه‌وه، كۆنترین جۆری سه‌وزه‌یه كه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه به‌كار هاتووه، ئه‌م سه‌وزه‌یه له هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌دا گه‌شه ده‌كات .
هه‌ندێك له سوده ته‌ندروستییه‌كانی كوزه‌ڵه:
1-ڕێگریكردن له توشبوون به شێرپه‌نجه
كوزه‌ڵه سه‌وزه‌یه‌كی كرۆسیفۆرسه، ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ی كه ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه ، توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه به‌كارهێنانی كوزه‌ڵه له هه‌موو ڕۆژێكدا یارمه‌تی له‌ش ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و دوكه‌ڵی جگه‌ره‌یه‌ی كه توشی شێرپه‌نجه‌ت ده‌كات بگۆڕێت بۆ پاشه‌ڕۆ ، هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئه‌و كانزا خۆراكیانه‌ی له كوزه‌ڵه‌دا هه‌یه به‌هاوكاری و خرۆكه سپیه‌كان. DNA دژه ئۆكساندن ڕێگری بكات له زیان پێگه‌یشتنی
2-ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین c
ئه‌م ڤیتامینه ناسراوه به دژه ئۆكساندنێكی به‌هێز كه یارمه‌تی ده‌ره بۆ ڕێگری كردن له شێرپه‌نجه، میكانیزمی به‌رگری كردن له سه‌رما و هه‌لاَمه‌ت زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ره بۆ نه‌خۆشی ئه‌سكه‌رپووت، جامیک لە کوزەڵە بڕی 50 گرام ڤیتامین c تێدایە.
3-ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین A
له‌ڕاستیدا ئه‌م ڤیتامینه دژه ئۆكسێنه‌رێكی به‌هێزه، به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات هه‌روه‌ها بێوێنه‌یه بۆ چاو و پێست و ددان و ئێسك .
4-سستمی به‌رگری به‌هێز ده‌كات
ئه‌و بڕه زۆره‌ی ڤیتامین C كه له كوزه‌ڵه‌دا هه‌یه میكانیزمی به‌رگریكردن زیاد ده‌كات و له دژی ڤایرۆس ده‌جه‌نگێت وه‌ك توشبوون به هه‌لاَمه‌ت .
5-له‌دژی نه‌خۆشی ده‌جه‌نگێ
لێكۆلینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كوزه‌ڵه و به‌كتریا بكوژێكی به‌هێزه، یارمه‌تی تەواوی له‌ش ده‌دات له دژی هه‌موو به‌كتریایه‌ك بجه‌نگێت كه له ڕیخۆڵه‌كاندا جێگیر ده‌بن.
6-هه‌رسكردنێكی ته‌ندروست
ئه‌و كلۆرۆفیله‌ی له گه‌لاَكانی كوزه‌ڵه‌دا هه‌یه چه‌ندین ئه‌نزیمی هاریكاری هه‌رسكردن له‌خۆده‌گرێت، ئه‌م جۆره ئه‌نزیمانه یارمه‌تی له‌ش ده‌ده‌ن خۆراكه كانزاكان هه‌ڵمژن له‌كاتی هه‌رسكردندا.
7-ئێسك و ددان
كوزه‌ڵه یارمه‌تی پته‌و كردن و هاوسه‌نگی ڕاگرتنی ئێسك ده‌دات له ڕێگه‌ی، مادده‌ی كالسیۆم و مەگنسیۆم، ڤیتامین C وk ده‌تپارێزێت له مه‌ترسی بوونی ئێسكێكی قرت.
8-گرفتی پێست
زۆر گرفتی پێست هه‌ر وه‌ك زیپكه، له ژێر ڕه‌گه‌كه‌یاندا خوێنی پیس كۆده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی هه‌ڵئاوسانی پێست، كوزه‌ڵه له ژه‌مه خۆراكه‌كانتدا به‌كاربهێنه بۆ ڕزگار بوون له‌و گرفته .
9-دابه‌زاندنی كێش
كوزه‌ڵه كه‌متر له 18 كالۆری تێدایه و كێش داده‌به‌زێنێت، هه‌روه‌ها یارمه‌تی هه‌رسكردن ده‌دات و خۆراك و كانزا و ڤیتامینی پێویست ده‌به‌خشێت به ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، زۆر كه‌س سود له شۆربای كوزه‌ڵه وه‌رده‌گرن به‌مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی كێش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕێكی باش خۆراكی به‌سودی تێدایه و كالۆری له‌ش زیاد ناكات .
10-هه‌روه‌ها به‌سوده بۆ به‌هێز كردنی بینین، به‌رگریكردن له نه‌خۆشی دڵ، به‌سوده بۆ قژ، چاره‌سه‌ره بۆ سكچوون، شه‌كره، نه‌خۆشی زراو و خوێن .
PM:04:45:17/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 17661
جار خوێنراوه‌ته‌وه