‌هۆکارەکانی لاوازی سێکسی لە پیاواندا

وێستگە ستایل-


ڕەنگە لەکۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتیدا کێشەکانی لاوازی سێکسی شەرم بێت باسکردنی، بەڵام ئەمە کێشەیەکە لەنێو پیاواندا، لەهەمانکاتدا یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکانی هاوسەرگیری و پێویستە بایەخی پێبدرێت لەلایەن هەردوو هاوسەرەوە.

هەندێک کات پیاوان تووشی کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی دەبن، بەڵام بێگومان ئەمە بێ هۆکار نییە و ڕەنگە هۆکاری دەروونی یان تەندروستی لەپشتەوە بێت.

هۆکارەکانی لاوازی سێکسیلای پیاوان

1-بوونی کێشە و ترس بەتایبەتی ئەگەر تەمەنی پێش 45 ساڵ بێت، چونکە تووشی دڵەڕاوکێ و خەمی دەکات و باری دەروونی تێکدەدات دواجار کاریگەری سلبی لەسەر هۆڕمۆنەکان و ئارەزووی سێکسی دەبێت و لاوازی دەکات، دەتوانیت بە پشوو یان گەڕان و وەرزش خۆت لەو بارە ناهەموارە ڕزگار بکەیت.

2-کێشەکانی نێوان ژن و مێرد خۆیان، هۆکارێکە بۆ تێکدانی ئارەزووی سێکسی تێکشکانی باری دەروونی، ئایا کێشەی منداڵ بێت یان هاوسەران خۆیان، یاخود بەردەوامبوونی ڕۆتینەکانی ژیان کە تووشی وەڕسبوونت دەکات.

3-نەخۆشیەکانی شەکرە و پەستانی خوێن و زۆ نەخۆشی تر هۆکارێکی ترە بۆ تێکدانی ئارەزووی سێکسی و لاوازبوونی.

کاتێک هەست بە لاوازبوونی سێکسی دەکەیت، پێویستە پێش هەموو شتێک هەوڵبدەیت هۆکارەکەی بدۆزیتەوە، تا چارەسەری بکەیت بە ئاسانترین ڕێگا.


PM:04:56:11/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 20288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌