‌بۆ دایک و باوکان: هەندێک قسە بەرامبەر بە منداڵەکەت بەکارمەهێنە

وێستگە ستایل-


منداڵی قۆناغێکیسەرەکیە بۆ پەروەردەکردن و پێگەیاندنی کەسایەتیەک لەنێو کۆمەڵگادا، کە بتوانێت بە خزمەت بە مرۆڤایەتی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی کەسایەتیەکی بەهێز بێت و لەداهاتوودا بتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت.

بێگومان پەروەردەکردنی منداڵ لە ئەستۆی دایک و باوکاندایە و پێویستە ڕۆژانە بەدواداچوون و خوێندنەوە بۆ چۆنێتی مامەڵەکردندت لەگەڵ منداڵدا بکرێت، بۆ ئەوەی هیچ هۆکارێک نەبێتە هۆی دروستبوونی بارێکی دەروونی ناخۆش بۆ منداڵەکە و کاریگەری سلبی لەسەری دروستبێت.

توێژەر و پزیشکانت دەروونی ئاماژە بە هەندێک قسە و ڕستە دەکەن، کە پێویستە دایک و باوکان ئاگادار بن لەبەکارهێنانی بەرامبەر منداڵەکانیان، چونکە کاریگەری سلبی و خراپی دەبێت.

1-بۆچی تۆ وەکو فڵان منداڵ نیت

ئەمە دێڕێکە لەنێوانی بەشێکی زۆری دایک و باوکاندا بەکاردێت، کە ڕەنگە مەبەستی وتنی دایک یان باوک لەو قسەیە خراپ نەبێت و بەڵکو چاکەی منداڵەکەی دەوێت،بەڵام بەم شێوەیە هەڵەیە کاریگەری پێچەوانی دەبێت زیان بە دەروونی منداڵ دەگەیەنێت و دەیشکێنێت و وایلێدەکات متمانەی بەخۆیی نەمێنێت.

2-من سەرقاڵم ئێستا و کاری گرنگترم هەیە

وتنی ئەم دێڕە زیانی هەیە و کاریگەری سلبی هەیە، چونکە منداڵ هەست بەوە ناکات تۆ سەرقاڵی بەڵکو والێکدەداتەوە کە ئەو گرنگ نیە بۆ تۆ هەست بە بایەخ پێنەدان دەکات، دەروونیەن ڕووبەڕووی شکان و داخران و ڕووخان دەبێتەوە.

3-تۆ ناتوانیت ئەو کارە بکەیت

ئەم قسەیە بەسە بۆ هەستکردنی منداڵ بۆ ڕوخاندنی منداڵ و بێ هیواکردنی لەناوبردنی خواستەکانی.

4-بۆچی تۆ ئەوەندە بێ مێشکی

خێزانەکە دەیانەوێت پەروەدەیەکی دروست و جوانی منداڵەکەیان بکەن کەسایەتیەکی بەهێز پێ بگەیەنن، بەڵام بە تەنها وتنی ئەم قسەیە کەسایەتی دەڕوخێنیت و متمانەی لێدەستێنیتەوە کاریگەری خراپ دەخەیتە سەر باری دەروونی و کرداری خراپ ئەنجام دەدات.


PM:02:43:11/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌