‌ماسکێک بۆ سافکردنی پێست و گەشاوەنەی

وێستگە ستایل-


ماسکی سروشتی باشترین پێکهاتەیە بۆ پێست، چونکە بەهۆی بەکارهێنانی ماکیاژ و ژینگە و ئاو هەوا دەبێتە هۆی ماندوو کردنی پێستی روخسارت، بۆ حەوانەی پێست و گەشانەوەی پێویستە هەفتانە ماسکی سروشتی بەکاربهێنن، بەپێی ماڵپەری "Smsma sleem" یەکێک لەو ماسکانەی پێست ساف دەکات و دەیگەشەنێتەوە ئەم ماسکەیە کە بریتیە لە:

ئاردی نۆک 1 کەوچکی چێشت
ئاوی لیمۆ 1 کەوچکی چا
زەردەچەوە 1 کەوچکی چا
ئاوی گولاو بۆ تێکەڵکردن

چۆنێتی دروستکردنی:
هەموو پێکهاتەکان پێکەوە تێکەڵ بکەن بۆ ئەوەی هەویرێکی لێ دروست بێت، هەویرەکە بدەن لە پێستتان تا وشک دەبێتەوە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆن، ئەم ماسکە دەتوانێت بۆ هەموو پێستێک بەکار بهێنرێت، پێست ناسک و نەرم و گەشاوە دەکات، هەفتانە سێ جار بەکاریبهێنە.



PM:12:51:11/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 4968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌