‌هۆكارەكانی زەردبوونی ڕەنگی ددانەكان

وێستگە ستایل-

هەموان ئارەزووی ئەوە دەكەن خاوەنی ددانێكی سپی نمونەیی بن هاوشێوەی ئەستێرەكانی سینەمایی هۆلیود، و چەندین توێژینەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن 18 بۆ 52% ی خەڵك لە ڕەنگی ددانەكانیان ڕازی نین .

لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا سپیكردنەوەی ددان یەكێكە لەو بابەتە جوانكاریانەی كە داواكاریەكی زۆری لەسەرە و بەریتانیەكان بە زەردی ددان ناسراون.

هەتا تەمەنی مرۆڤ بچێتە پێشەوە ئەوە ڕەنگی ددانەكانی بەرەو زەرد بوون دەڕوات چونكە ماددەی سپی سەر ددان كە بە مینای ددان ناسراوە دەخورێت و كەمدەبێتەوە و پێكهاتەی ژێر مینا دەردەكەوێت و چەندین هۆكاری دیكە كاریگەری دەبێت لەسەر زەرد بوونی ددانەكان وەك" هۆكاری بۆماوەیی و زۆر خواردنەوەی چاو  قاوەیی و بەكارهێنانی جۆرێك دەرمانی دیاریكراو" دەبێتە هۆی زەرد بوونی ددان.

سۆسی خواردن و قاوە جۆرێك پێكهاتەی ڕەنگ دروست دەكەن كە پێی دەوترێت " كرۆمۆجین" و جگە لەمەش چەند جۆرێك لە بەكتریا دەبنە هۆی زەرد بوونی ڕەنگی ددانەكان .

لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە كە مارك ولف لە زانكۆی نیویۆرك ئەنجامیداوە تیایدا ددانی مانگای بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لە چای ڕەش و چەند ددانێكی دیكەی لەناو شەرابی سوور و سپیدا داناوە.

ئەوەی بووە جێگەی سەرنجی ئەم توێژەرەوەیە ئەوەبوو كە خواردنەوەی شەرابی سوور بە تەواوەتی ددان ڕەنگ دەكات بەڵام چای ڕەش هیچ پەڵەیەكی لەسەر ددانەكە دروست نەكردوە مەگەر شەرابی سپی پێش خواردنەوەی چا خورابێتەوە.

ئەمەش مانای ئەوە دەبەخشێت پێكهاتەی ترشی ناو شەرابەكە وادەكات مینای ددان كونیلەكانی فراوانتر بێت  و بەو هۆیەوە ئەگەر پێش خواردنەوەی چا شەراب بخورێتەوە ئەوە ددان زەرد دەبێت .

ڕەنگە ددانەكانت سپی بێت بەڵام كێشەی هەوكردنی پووك یان بۆشایی نێوان ددانەكانت هەبێت و لە هەمان كاتیشدا دەگونجێت ددانەكانت پەڵەی زەردی لەسەر بێت بەڵام تەندروست بێت.


PM:02:24:17/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 6300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌